01/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو گەنج لە ئاوی دەربەندی رانیەدا خنكان
ئێوارەی رۆژ هەینی دوو گەنجی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، لەكاتی مەلەكردن لە ئاوی دەرەبەندی رانیە خنكان.
رائید حسێن عەبدوڵا سلێمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین
بە نەوای راگەیاند: ئێوارەی رۆژی هەینی دوو گەنجی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان
كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵدا بووە، لە كاتی مەلەكرد لە ئاوی
دەربەندی رانیە خنكاون.
وتیشی تیمەكانیان لەماوەی نیو كاتژمێردا توانیویانە هەر دوو تەرمەكە دەربهێننوە و رەوانەی پزیشكی دادوەریان كردوون.
جێی باسە ئەو دوو گەنجە خەڵكی شاری كۆبانێ بوون و دانیشتووی قەڵادزێ بوون.