چاوم پڕ لە فرمێسکە بۆ ئەقڵی مولحیدەکان ..
02/08/2015 نوسەر: bzavpress

چاوم پڕ لە فرمێسکە بۆ ئەقڵی مولحیدەکان ..


چاوم پڕ لە فرمێسکە بۆ ئەقڵی مولحیدەکان ..
تۆ بڵێ بۆ؟
لەبەر ئەوەی ...
هەموو جارێك کە خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم نزای دەکرد دەیفەرموو ..
قول النبى صلى الله عليه وآله وسلم:" اللهم طهرنى بالماء والثلج والبرد
خوایە گیان .. داواکارم پاكم بکەیتەوە بە ئاو و بەفر و تەرزە...!
هەر سێ مادەکە یەك توخمە بۆ پاك ڕاگرتنە ..
قسەکەی من لێرەدا ئەمەیە ... هەندێك لە مولحیدەکان زۆر لاوازن، بەڕاستی بەزەیم پێیاندادێتەوە بەڕاستی گوناحن .. گوایە لە قورئاندا باسی بەفر نەکراوە چونکە ، محمد خۆی قورئانی نوسیوە ژینگەیەکی سەحرایی بووە ، هەستی بە بەفر نەکردوە..!
جارێ ئەم فەرمودەیە (متفق علیە ) واتا کۆڕایی فەرمودەوانن گێراویانەتەوە ، بوخاری یان موسلیم یاخود ئیمام ئەحمد یان داراقطنی .. یان نەسائی یاخود ئەبی داوود ... تاد، ئەوەی فەرمودەوان بێت ئەم فەرمودەیەی گێراوەتەوە ، پاشان بە چەند ریگایەکیشدا گێراویانەتەوە ، واتا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باسی بەفری کردوە.. بەهەمان شێوە لە قورئانیشدا ئاماژەی بۆ کراوە ناراستەوە خۆ.. خوای پەروەردگار دەفەرموێت..
لاَ يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلاَ زَمْهَرِيرًا
ووشەی زمهریر واتا زستانێکی بەفراوی پڕ کڕیوە یان زستانی بەستوو..! یاخود زستناکی زۆر سارد ، یان جیهانی بەستەڵەك..!
لەکاتێکدا قورئان قاموس نیە تا هەموو ووشەیەکی لە خۆ گرتبێت، بۆ نمونە باسی مریشکی نەکردوە ، باسی گۆرەوی نەکردوە ، باسی بەطریقی نەکردوە باسی داری ئەراکی نەکردوە کە سیواکە یاخود زۆر شت هەیە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم باسی کردوە ، کەواتە قورئان گشتییە ، جوزئیات و بەشەکانی لە سونەتداییە..