02/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جارێكی تر F16
خالید عوبه‌یدیی وه‌زیری به‌رگریی عێراق ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه بڕیاره به‌م زوانه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزبوونی توانای هێزه‌كانی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش فڕۆكه‌ی جۆری " F16 " راده‌ستی عێراق ده‌كات .
عوبه‌یدیی بڕوای وایه ئه‌م فڕۆكانه توانای داعش بێهێز ده‌كات و له هێرشكردن رایده‌گرێت . به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ، فڕۆكه‌وانه عێراقیه‌كان له بنكه‌ی ئاسمانیی ئاریزۆنای ئه‌مه‌ریكا مه‌شقی سه‌ربازیی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه ته‌واو كردووه .
به پێی لێدوانه‌كه‌ی عوبه‌یدیی بێت له كۆتایی هاویندا ئه‌م فڕۆكانه راده‌ستی عێراق ده‌كرێن ، به‌ڵام حكومه‌تی واشنتۆن رایگه‌یاندووه كه له مانگی ته‌مووزدا ده‌درێنه هێزی ئاسمانیی عێراق .
ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه بابه‌تی چه‌كدار كردنه‌وه‌ی سوپای عێراق ، له لایه‌ن پێكهاته‌كانی وڵاته‌وه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره ، چونكه سوپای پێشووی عێراق تاوانی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه ، بۆیه هه‌ر به‌هێزبوونه‌وه‌یه‌كی سوپای عێراق به‌بێ بوونی كۆت و به‌ندی یاسایی هه‌مان مه‌ترسیی رابردوو دووباره ده‌كاته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی تائیفیی له عێراقدا زه‌ق بووه‌وه و زۆربه‌ی پێكهاته‌ی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌وته ده‌ستی پێكهاته‌ی شیعه و جه‌نگی تائیفیش به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپتربوون چووه ، مه‌ترسیی له چه‌كدار كردنی ئه‌و پێكهاته‌یه زۆر جدییه و بۆی هه‌یه به خراپ به‌كاربهێنرێت و سته‌مكاریی لێ بكه‌وێته‌وه ، وه‌كو له‌م ساڵانه‌دا به هه‌زاران هاوڵاتی به‌هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بیی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه كوژراون ، پاش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی خوێناویی ناوچه‌كه و سه‌نگه‌ربه‌ندیی ناوچه‌یی و جیهانیی و ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری عێراقدا ئه‌م كوشتار و ره‌شه‌كوژییه زۆر زیاتری كردووه . تێكشكانی سوپای عێراقیش له سێگۆشه‌ی سوننه‌دا دۆخێكی هێنایه ئاراوه كه پێكهاته‌ی شیعه حه‌شدی شه‌عبی دروستكرد كه ئه‌مانه ئێستا جێگه‌ی سوپای فه‌رمیی وڵاتیان گرتووه‌ته‌وه ، به‌ڵام هێزێكی بێ دیسپلین و كۆنترۆڵ نه‌كراوه و له‌سه‌ر ئینتیمای مه‌زهه‌بی ده‌یان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه .
كاتی خۆی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌ترسیی خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م فڕۆكانه به‌بێ كۆنترۆڵ كردن مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی عێراق درووست ده‌كه‌ن ، كه دیاره له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا كه بیانووی جه‌نگی داعش له ئارادایه ، بێگومان ئه‌م فڕۆكانه تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان پێ ئه‌نجام ده‌درێت ، له كاتێكدا وڵاتیش به پێی ده‌ستوور فیدراڵیه به‌ڵام ئه‌م فڕۆكانه نه‌فه‌سی مه‌ركه‌زییه‌ت به‌هێز ده‌كاته‌وه و بۆی هه‌یه ببنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانیان .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه په‌یمانی ناتۆ كه جه‌نگی جیهانی دژی داعش راگه‌یاندووه ، به‌ڵام ئاماده نیه ته‌نیا سه‌ربازێك بنێرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ ، ئه‌م ئه‌ركه‌یان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سپاردووه ، سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیش دڵگه‌رمانه شانازیی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه له جیاتی جیهان جه‌نگ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كاتێ پرسه جدییه‌كان دێنه ئاراوه ، هیچ حسابێك بۆ كورد ناكه‌ن ، بۆ نمونه تا ئێستا چه‌ندین كۆنگره‌ی جیهانیی دژ به داعش گرێدراوه به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌م هێزه چالاكه‌ی كوردستان بانگهێشت نه‌كراوه ، كاتێ پرسیار له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆنگره و كۆنفرانسانه كراوه ، وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه كه " كورد به‌شێكه له عێراق و نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته نوێنه‌ری كوردیشه " ، سه‌باره‌ت به چه‌كییش هه‌مان حاڵه‌ت دووباره بووه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ریكا چه‌كی داوه‌ته سوپای عێراق و دواكارییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسانی تری هه‌رێمی كوردستانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه ، به تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم پێش چه‌ند ساڵێك به فه‌رمی داوای له واشنتۆن كرد كه ئه‌م جۆره فڕۆكه و چه‌كه پێشكه‌وتووانه نه‌داته حكومه‌تی ناوه‌ندیی ، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رپرسانی كۆشكی سپی هیچ حسابێكیان بۆ داواكارییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كردووه . له كاتێكدا به‌رپرسانی كورد زۆر جار به ته‌له‌فۆنی كۆشكی سپی له زۆر داواكاریی ستراتیژیی و نه‌ته‌وه‌یی كورد پاشه‌كشه‌یان كردووه ، كه نزیكترین نمونه‌یان به‌شداریی كردنه‌وه‌ی كورد بوو له حكومه‌تی ناوه‌ندیدا ، كه به‌بێ مه‌رج و له‌سه‌ر گوشاری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا و حكومه‌تی ناوه‌ندیی نه‌ك هه‌ر مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی قبوڵ نه‌كرد ، به‌ڵكو ئه‌و رێكه‌وتنه‌شی جێبه‌جێ نه‌كرد كه كرایه به‌شێك له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی عێراق .
كه‌واته نیگه‌رانیه‌كان له گه‌یشتنی چه‌كی ستراتیژیی و پێشكه‌وتوو ، به بوونی ئه‌م قه‌یرانه تائیفیی و نائاساییه‌ی عێراق ، هه‌روه‌ها نه‌مانی سوپای عێراق و زاڵبوونی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و كۆنترۆڵ نه‌كرانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پێكهاته‌كانی عێراق ، چونكه پێدانی چه‌كی ستراتیژیی به هێزی میلیشیایی گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌ر وڵاتێك . كه عێراق ئێستا به‌و ته‌جرووبه ترسناكه‌دا گوزه‌ر ده‌كات .