با نەڵێن لە ناو موسڵماناندا باشە نەماوە ..
سەربازێك لە سوپای سوڵطان مەلیك شاهی سەلاجیقە .. لە کاتی مەشقدا بەهەڵە هاورێیەکی خۆی دەکوژێت.. بەڵام پەشیمان دەبێتەوە لەکارەکەی..
بەهەر حاڵ بڕیار ئەدەن بیکوژن ... ئەویش داوا دەکات مۆڵەتی شەو ڕۆژێکی بدەنێ تا هەندێک کاری هەیە بیکات .. سەربازەکە ناوی سولەیمانی کوڕی فهرهجە ...
مەلیك شاهی سەلاجیقە خۆی داوەری دەکات فەرمانی قیصاصی بۆ دەردەکات ، دەڵێت ، من مۆڵەتت ئەدەم، بەڵام کێ دەبێتە کەفیلت تا دەگەڕیتەوە..
ئەویش دەڵێت نیزام مولك ..
لای هەمووان ئاشکرایە نیزام مولك یەکێکە لە وەزیرە گەورەکانی دەوڵەتی عەباسی و پاشان مەلیك شاهی سەلاجیقە ..
نیزام مولك بانگ دەکەن و ئەویش دەبێتە کەفیلی سەربازەکە ..!
لە دوای ئەوەی شەو رۆژ تەواو دەبێت.. کابرای سەرباز هەر دیار نیە ... مەلك شاهییش دەڵێت لە دوای نوێژی عەسر من حوکمەکە لەسەر نیزام مولك دەسەپێنم ..
لەگەڵ ئەوەی هەموو خەڵکەکە نیزام مولکیان خۆش دەوێت وەزیری باوکی خۆییەتی و پاشان بووە بە وەزیری خیلافەتی عەباسی سەدان پیاوی وەك ئیمامی غهزالی پەروەردەکردوە لە قوتابخانەکەیدا ، بەڵام مەلیك شاهی کوڕی ئەلب ئەرسلان دەڵێت : حوکمەکە دەسەپێنم دەبێت لە سێدارە بدرێت..
بەپەلە سەربازەکە دەگەرێتەوە بۆ لای مەلیك شاھ لە طوس واتا مەشهەدی ئێستا لە ئێران.. مەلیك شاهای سەلجوقی ناسراوبووە بە جەلال ودەولە ..
پاشان هەموو بەلایانەوە سەیرە سەربازەکە گەڕاوەتەوە بۆ مردن .. مەلیك شاھ لێـیدەپرسێت چی وای لێکردی بگەڕێـیتەوە؟؟
لەوەڵامدا دەڵێت : گەڕانەوەم پەیوەستە بەوەی نەڵێن لە ژێر دەسەڵاتی مەلیك شاهدا خەڵکی باش نەماوە بەوەفا نیە بەرامبەر بە پەیمانەکەی ڕاستگۆ نەبوو و سەربازەکەی مەلك شاھ ترسنۆکە لە مردن دەترسێت..!
پاشان ڕوودەکاتە : نیزام مولک لێدەپرسێت چی وای لێکردی متمانە بەم سەربازە بکەیت ..؟
نیزام مولك دەڵێت : لەوە ترسام بڵێن لە ناو موسڵماناندا متمانە نەماوە لە ژێر فەرمانڕەوایاندا کەس بڕوای بەکەس نیە ، بۆیە من بروام بە سەربازەکە کرد..
مەلیك شاهی سەلاجیقە رەحمەتی خوای لێبێت - دەڵێت ئەوا منیش عەفوم کردی و دییەی سەربازەکەم بۆ دایت ، بۆ ئەوەی نەڵێن سوڵطانی موسڵمانان لێخۆشبوو نییە.