عێراق... گومانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كوده‌تا له‌ئارادایه‌
03/08/2015 نوسەر: bzavpress

عێراق... گومانی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كوده‌تا له‌ئارادایه‌


په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به‌دژوارترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت وگومانی‌ كوده‌تاش له‌ئاراداهه‌یه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"لەئیستەدا عێراقی فیدراڵ بەدژوارترین دۆخدا تێدەپەڕێت وئەمریکیەکان زۆر نیگەرانن لە بارودۆخی عێراق وگەشتونەتە یەئس کەعێراق چاکسازی تێدا بکرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاوی‌ كردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ دۆخی‌ سوننه‌كانی‌ عێراق كردووه‌ و ده‌ڵێت،"ئەنجومەنی سیاسی سونەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران دکتۆر حەیدەر عبادی کۆبونەوەیان کردوە و بەڕاشکاوی بۆچۆنی خۆیان پێوتوە کە ناتوانن لەوەزیاتر بەردەوام بن لەگەڵ حکومەتەکەی چونکە دەسەڵاتی چاکسازی نیە و ناتوانیت تەوازون ڕابگرێت و وەسیقەی سیاسی جێبەجێناکات".

ده‌ر باره‌ی‌ شیعه‌كانیش، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌، ڕایگه‌یاندووه‌،"شەقامی شیعە لە نێوخۆدا لەکۆڵاندایە و بڕیاری خۆ پیشاندانی نەبڕاوەی داوەو ئەمڕۆش چونەتە بەردەم نوسینگەی گەورە مەرجەعی باڵای خۆیان سیستانی کە فتوایەکیان بۆ بدات بۆ تەسفیەکردنی هەندێ لە سیاسیەکانی عێراق"، ده‌شڵێت،"نێو ماڵی شیعە لەت بون لەسەر پشتگیری حکومەت و زۆرینە گەشتونەتە بڕوای ئەوەی ئەم حکومەتە چاکسازی پێناکرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ گومانی‌ دروست بوونی‌ كوده‌تای‌ سه‌ربازی‌ له‌عێراق نه‌شاردوه‌ته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"هەندێ لەگروپە شیعیەکان داوای سیستەمی سەرۆکایەتی دەکەن و گومان هەیە بۆ دروستکردنی فشار یان ڕێگە خۆش کردن بۆ کودەتا بەڵام سوپا ئەو کودەتایە ناكات".

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئابوریشه‌وه‌ ناوبراو كه‌بڕیارده‌لی‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌ ده‌لێت،"۷- بارودۆخی ئابوری لەخراپترین دۆخدایە کە ئەم مانگە داهاتی نەوت تەنها چەند ملیار دۆلاریکە کە لە (٥) ملیار تیپەر ناکاتوە"، هه‌روه‌ها ئاشكراشی‌ كردووه‌،"بانکی ناوەندیش ڕۆژانە لە پارەی یەدەک بەئەندازەی داهاتەکان پارە دەخاتە مەزادەوە".