هۆشیار عەبدوڵا
04/08/2015 نوسەر: bzavpress

هۆشیار عەبدوڵا" دەزانین ده‌زگای‌ پاراستنی پارتی کوێیان دێشێت


پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ باسنیوزی سەر بە پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان،له‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ هه‌واڵێكی‌ بلاَو كرده‌وه‌ كه‌، ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرتیلیان لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا وەرگرتووە كە لە لایەن “نووری مالیكی”، جێگری سەرۆك كۆماری عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت. 

هۆشیار عه‌بدولاَ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند:دامەزراوەی باسنیوزی سەر بە پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دەستی داوەتە کۆمەڵێک هێڕش و پەلامار و ناوزاراندنی بەرپرس و پەرلەمانتار و هەلسوراوانی گۆڕان...

لەگەڵ ئەوەی دەزانین ئەوانە کوێیان دێشێت بەڵام گرنگە رستەیەک بۆ بەردەم رایگشتی یاداشت بکەین ؛

لەرێگەی بەناو رۆژنامەنوسێکی بەکرێگراوەوە چەند تۆمەتێکیان وەک وەرگرتنی بەرتیل ئاراستەی بەندە و چەند هاورییەکم کردوە لەبەر ئەوەی ئەو بەکرێگیراوە نوسیویەتی بەلگە و دۆکۆمێنتمان لەبەر دەستدایە تەنها ویستم ئەوە بڵێم با ئەو بەناو رۆژنامە نوسە لۆتی و قەلەم فرۆشەیان و دەزگاکانیان هەر بەڵگەیەکیان لەسەر بەندە و هاورێکانم نەک بەرتیل بۆ بچوکترین خەلەل و کەمو کوڕی لایە درێغی نەکەن و بیخەنە روو ...