04/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كاتێ ئێمه به‌س له نیشانه‌كان ده‌ڕوانین !!
سیاسه‌ت و جه‌نگ و پێشكه‌وتن و دواكه‌وتن و هه‌ر پێدراوێكی تریش هۆكار و نیشانه‌ی خۆی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بگاته ئه‌نجام سه‌ره‌تا ده‌بێت له هۆكاره‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات ، باش لێیان تێ بگات ، ئه‌وسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نیشانه‌كاندا بكات ، چونكه به‌بێ ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت و ناگاته ئه‌نجام ، به‌ڕاستیی ئێمه‌ی كورد هه‌میشه ده‌بینه قوربانیی راسته‌قینه‌ی پیلانه‌كان و هۆكاره‌كانی ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رده‌وام ئێمه له‌گه‌ڵ نیشانه‌كاندا سه‌رگه‌رم ده‌بین و له بری ئه‌وه‌ی له ریشه‌وه له ئه‌سڵی قه‌یران و نه‌خۆشیه‌كان و هۆكاره‌كانی بگه‌ین ، له كاتی قه‌یرانه‌كاندا خۆمان سه‌رگه‌رمی بهرئهنجامهكان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌كه‌ین و له‌وه‌شدا جارێكی تر ده‌بینه‌وه به قوربانیی ناهۆشیاریی خۆمان !!
لێره‌دا ده‌مه‌وێت به كورتیی باسێكی هۆكاره‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی باكووری كوردستان بكه‌م ، كه دیاره ئاگره‌كه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌ربووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و زۆرێك له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و چین و توێژه‌كانی سه‌رگه‌رمی به‌رئه‌نجامه‌كانی كردووه ، له‌وانه‌یه زۆرێكی عاتیفه‌ی كوردایه‌تیی بێت و هه‌ندێكیشی ده‌زانێت چیی ده‌ڵێت و سه‌ر به كام سهنگهربهندییه .
ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له مێژووی توركیادا هه‌بێت ، ده‌زانێت پێش هاتنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ( AKP ) له توركیا شتێك به ناوی كورده‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام له ماوه‌ی ( 13 ) ساڵی رابردوودا زۆر گۆڕانكاریی و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی له‌و وڵاته‌دا روویاندا و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز به فه‌رمیی و ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له شوێنه گشتیه‌كاندا هه‌ڵواسرێت ، نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاتر بنووسم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه له توركی شاخاوییه‌وه بوونه خاوه‌نی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش به‌دیی بهێنن ، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا ئه‌و ئارامیه خزمه‌تێكی زۆری له رووی بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانه‌وه لێكهوتهوه ، ئه‌مه جگه له گه‌شه‌كردنی سیاسیی و رووناكبیریی به‌رچاو ، راسته ئه‌م ده‌سكه‌وتانه كه‌متره له‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت پێی بگات ، به‌ڵام له سایه‌ی پارته‌كانی ( MHP ) و ( CHP ) دا به خه‌ونیش نه‌ده‌بینرا .
گه‌رچی (AKP) ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامدا ، به‌ڵام له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا باجی ئه‌وه‌ی دا‌و زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانیی له‌ده‌ستدا ، له دوولاوه زیانی پێگه‌یشت ، له لایه‌ك له لایه‌ن نه‌یاره تهقلیدییهكانیهوه به هۆی ئه‌وه‌ی (AKP )یان به درێژه پێده‌ری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌دا ، ئه‌و پارته ده‌نگێكی زۆری له‌ده‌ستدا ، هه‌روه‌ها كورده‌كانیش به سستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا له به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌كه‌دا بۆیه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ده‌نگی له‌ده‌ستدا ، جگه له‌وه‌ش هێرشێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌ردۆغان هه‌بوو كه گوایه ده‌یه‌وێت به چه‌سپاندنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی دیكتاتۆریه‌تی خۆی بچه‌سپێنێت ، ئه‌ڵبه‌ته ( HDP ) ه به‌شێك بوو له‌و هێرشه‌ی كه ده‌یكرده سه‌ر ناوبراو ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی چه‌په‌كانی توركیا و كه‌مایه‌تیه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری وڵات . ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا ته‌نیا له ناوچه‌ی كوردستاندا بانگه‌شه‌كان ئه‌نجامی خوێناوییان لێكهوتهوه ، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی ( PKK ) چه‌ندین ئه‌ندامی هوداپاریان تیرۆر كرد و داعش‌یش له دیاربه‌كر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی كوژران و بریندار كران .
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا ، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی توركیادا پارتی دیموكراتی گه‌لان كه زیاتر به باڵی سیاسیی (PKK ) ناسراوه به ( 80 ) په‌رله‌مانتاره‌وه چووه ناو په‌رله‌مانی توركیا ، دوای ( 13 ) ساڵیش (AKP ) باجی پرۆسه‌ی ئاشتیی و سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی دا‌و زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا ، لێره‌دا تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد .
كاتێ (AKP ) زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی له‌ده‌ستدا ، پارتی دیموكراتی گه‌لانی به نزیكترین پارت ده‌زانی كه ئیئتیلافی له‌گه‌ڵدا دروست بكات و كابینه‌ی نوێی له‌گه‌ڵدا پێك بهێنێت ، چونكه چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كورده‌كان ده‌بێ بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌ی ئاشتیی هاوكاریی بكه‌ن ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین له‌گه‌ڵ AKP حكومه‌ت پێك بهێنن ، له هه‌مان كاتدا ئاماده‌یی پارته‌كه‌ی نیشاندا به‌وه‌ی كه پشتیوانیی له ئیئتیلافیی هه‌ردوو پارتی ( MHP ) و ( CHP ) ی ره‌گه‌ز په‌رست ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، له كاتێكدا ئه‌م دوو پارته مێژوویان پڕه له تراژیدیای خوێناویی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ، هه‌ر ئه‌وانیشن تا ئێستا داوای راگرتنی پرۆسه‌ی ئاشتیی و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌و مافانه‌ی داویه‌تی به كورد ، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی داوای داخستنی ( HDP ) ده‌كات و به لایه‌نگری تیرۆریستان و دابه‌شكردنی توركیای له ناو ده‌بات !!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌میرتاش مانایه‌كی زۆر ساده‌ی هه‌یه ، ده‌ری ده‌خات كه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی چه‌په‌كانی كورد له‌گه‌ڵ تورك ئه‌مانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین له‌گه‌ڵ پارتێكدا رێككه‌ون كه كه‌سایه‌تیه‌كانی پاشخانی ئیسلامی‌یان هه‌بێت ، باوه‌كو ئه‌و حیزبه رێكهشی بۆ ئاوه‌ڵا كردبن كه به‌م قۆناغه‌ی ئێستایان بگه‌ن ، ئه‌وه له لایه‌ك له لایه‌كی تریش ئه‌و هه‌ڵوێسته مانای وایه كه ده‌میرتاش و پارته‌كه‌ی بۆ هه‌میشه ده‌بنه دووژمنی ئه‌و پارته و هه‌وڵی رووخاندنی ده‌ده‌ن ، چونكه ناكرێ كوردێك ئاماده بێت له‌گه‌ڵ جهللادهكهیدا ئاماده‌ی رێككه‌وتن بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌رمترین پارتی وڵات‌دا ئاماده‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌بێت ، له كاتێكدا تا هه‌نووكه‌ش نێوانی ( AKP ) و پارته‌كانی تر ئاسمان و رێسمانه و گه‌وره‌ترین پارتی وڵاته ، بۆیه لێره‌شدا گومانی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌روه‌كو هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوویان سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی ئامۆژگاریی كردبن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دادوگه‌شه‌پێداندا بكه‌ن ، ئه‌وان كورد ده‌كه‌نه كارتی گوشار و ده‌یكه‌نه قوربانیی ، به‌ڵام له هیچ قۆناغێكی ناهه‌مواردا پشتیوانیی ناكه‌ن .
پارتی دیموكراتی گه‌لان له حساباتی خۆیدا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كرد ، وایده‌زانی ئه‌وانه‌ی كه وه‌كو كارت به‌كاری ده‌هێنن دژی ( AKP ) له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن ، كه دیاره له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ركه‌وت وانیه و جگه له هه‌ندێ ده‌نگی شه‌رمنانه شتێكی تر له ئاستی وڵاتانی خۆرئاواییدا رووی نه‌دا ، پارتی كرێكارانی كوردستان ( PKK )یش كاتێ دهیبینیی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆمبارانی داعش ده‌كه‌ن به قازانجی باڵه‌كه‌ی سوریای ، كه‌وته هه‌ڵه‌وه و وایزانی له لیستیی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه ، نه‌یزانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له جیاتی سه‌ربازی خۆیان پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ده‌كه‌نه قوربانیی شه‌ڕی داعش ، راسته ئه‌وان ده‌ڵێن كورد ئازایه به‌ڵام ئاماده نین مافی چاره‌نووسی كورد قبوڵ بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و پارته خراپ له هه‌ڵوێسته‌كه گه‌یشت بۆیه كه‌وته هه‌ڵه‌وه . كاتی خۆیشی كه رێكه‌وتنامه‌ی شومی جه‌زائیر له ساڵی 1975 دا واژۆ كرا ، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ناتۆر " پایك " پێكهێنا ، دواجار به‌شێكی زۆر له راپۆرته‌كه‌یان كه‌وته به‌رده‌ستی میدیای ئه‌مه‌ریكیی ، كه له راپۆرته‌كه‌دا ره‌خنه‌ی تووند له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گیرابوو له‌وه‌دا كه ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵات كورده‌كانی عێراقی وه‌كو كارتی گوشار به قازانجی شای ئێرانی هاوپه‌یمان له دژی حكومه‌تی به‌عسی عێراق به‌كار هێناوه و كاتێ سه‌دام ئیمتیازه‌كانی داوه‌ته شای ئێران ئیتر شۆڕشه‌كه رووخێنراوه و ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقیی به‌رانبه‌ر به كورده‌كان نه‌بووه و تووشی رووداوی كاره‌ساتباری كردوون ، ئه‌مه وانه‌یه‌كه بۆ هه‌ر كات و پارچه‌یه‌كی كوردستان كه له‌وانه‌یه نه‌یارانی وڵاته‌كانی ناوچه‌كه كورد وه‌كو كارت به‌كار بهێنن ، به‌ڵام له كاتی نه‌هامه‌تیه‌كاندا هیچ پشتیوانیه‌كی لێ ناكه‌ن !!
زۆر پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ناوبه‌ناو جه‌میل بایك له قه‌ندیله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی له توركیا ده‌كرد ، هه‌ندێ جاریش به بیانووی تره‌وه ئاژاوه‌یان رێكخستووه ، بۆ نمونه به بیانووی پشتیوانیی له كۆبانی له باكووری كوردستان له هه‌موو شاره‌كاندا هێرشیان كرده سه‌ر لایه‌نگرانی هوداپار كه پارتێكی ئیسلامیی كوردییه و به ده‌یان ئه‌ندامیان كوشتن و بریندار كردن و باره‌گا و دوكان و بازاڕ و رێكخراوه خێرخوازییهكانیان سوتاندن ، له دوای ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی داعش له باكووری كوردستان ( PKK ) به فه‌رمیی رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ئاشتیی هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه و شه‌ڕ ده‌كاته‌وه ، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسیارێتیی خۆی له كوشتنی دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس راگه‌یاند ، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه ، گومانی تێدانیه ئه‌و پارته له هه‌ر شوێنێ بوونی هه‌بێت ماده‌م جه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا راگه‌یاندووه ئه‌و جێگایه‌ش ده‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ ، جه‌نگ شیرینی به‌خشینه‌وه نیه ، خوێن و كوشتار و سته‌مكاریی لێده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵام كاتێ ( PKK ) لووله‌ی تفه‌نگه‌كانی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا نه‌ك هه‌ر بێده‌نگه به‌ڵكو به قازانجی دیمه‌شق و تاران به‌كار ده‌هێنێ و له خۆرهه‌ڵات ده‌بێته پارێزه‌ری سنووره‌كانی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌كوژێت و له خۆرئاواش ده‌بێته هاوپه‌یمانی رژێمه خوێنمژهكهی به‌شار ئه‌سه‌د ، كه له هیچ یه‌كێك له‌م دوو شوێنه كورد به ساده‌ترین مافی نه‌گه‌یشتووه ، به‌ڵام به بیانووی سستیی پرۆسه‌كه له باكوور شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێته‌وه ، ئه‌وه به قازانجی كێیه ؟ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به قازانجی كێیه ؟ كه له ماوه‌ی سێ رۆژدا بڕی ( 90 ) ملیۆن دۆلار زیانی به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند ؟ ئه‌و كاره به‌س ناحه‌زه‌كانی كورد خۆشحاڵ ده‌كات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌وه دوو ساڵه ده‌ستیان خستۆته بینی خه‌ڵكی كوردستان ، ئایا سوتاندنی بارهه‌ڵگر و كوشتنی شۆفێره‌كانی و خه‌ڵكی توركیا خزمه‌ت به‌كام دۆزی ره‌وای كورد ده‌كات ؟ یان ئازاردانی شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ژماره‌ی هه‌ولێریان له‌سه‌ره له ئامه‌د و باكووری كوردستان له كوێی كوردایهتیدایه ؟ ئایا پارتیزانی به ئه‌خلاق نه‌ك نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ، ته‌نانه‌ت وا به دووژمنهكهیشی ده‌كات ؟ ئایا بۆچی ئه‌م پارته وه‌كو پارته‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكات و كاتێ له باشووره وه‌كو میوانی هه‌رێم ره‌فتار ناكات ؟ خۆ ئه‌و پارته و سه‌رانی بڕوایان به كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نیه و به درووشمێكی كۆن و رزیوی ناو ده‌به‌ن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئه‌جێندایان هاوته‌ریبی هیلالی شیعیی نیه بۆچی له شه‌ڕی دژه داعشدا رۆڵیان پێ ده‌درێت به‌ڵام ئه‌و رۆڵه به دیموكرات و كۆمه‌ڵه و پارته‌كانی تر نادرێت ؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه چه‌ك و جه‌نگیان زیانی بۆ پهزهكان نیه ؟
ئه‌وانه‌ی ئێستا كه‌مپین رێكده‌خه‌ن بۆ ئیدانه‌ی بۆمبارانه‌كانی توركیا ، كاره‌كه‌یان مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ نیشانه‌كاندا ، ماده‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كاندا ناكه‌ن ، ئایا بۆ كه‌مپین رێك ناخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش كه بڵێن ( PKK ) میوانی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێ له كه‌مپی تایبه‌تدا بن و به‌بێ مۆڵه‌تی حكومه‌ت نابێ گوند و ناوچه نیشته‌جێیه‌كانی كوردستان بكه‌نه مۆڵگه و بیانخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، كاتێ ئه‌وان جه‌نگ ده‌كه‌ن ده‌بێ جه‌نگ ببه‌نه‌وه ناو توركیا ، له قه‌ندیل و دۆڵی شه‌هیدان و باڵه‌كایه‌تیی و شاخ و گونده‌كانی وه‌رتێ چیی ده‌كه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر جاران باسی سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد ئێستا باسی ئه‌وه ناكه‌ن ، جگه له‌وه‌ش ئه‌م هه‌رێمه حكومه‌ت و ئیداره‌ی خۆی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ناته‌واوییه‌كانی بوونی قازانجه بۆ هه‌موو پارچه‌كانی تر ، به‌ڵام مه‌خابن ( PKK ) دان نانێت به بوونی حكومه‌تی هه‌رێمدا و له هه‌ندێ شوێنیش كه‌ڵكه‌ڵه‌ی درووستكردنی كانتۆن له كهللـهیدایه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ویستیان له شه‌نگاڵ بیكه‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی دابه‌شبوونی كوردستان به‌سه‌ر سه‌نگه‌ربه‌ندیی ناوچه‌كه‌دا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كه‌ی كوردستان له‌و پارته ده‌كرێت و میدیای كوردستانییش به‌و شێوه‌یه ره‌فتار ده‌كات كه هه‌موو گرفته‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی توركیا ، له كاتێكدا ( PKK ) ئاماده نه‌بوو داواكه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ چه‌ك دانان قبوڵ بكات ، كه ئاشكرایه نه‌ك (PKK ) به‌ڵكو چه‌ندین پارتی تری وه‌كو ئه‌ویش ناتوانێت چۆك به ئه‌ندامێكی ناتۆ دابدات ، به تایبه‌تی توركیای ئێستا له رووی ئابوورییه‌وه خاوه‌نی یه‌ده‌كێكی گه‌وره‌ی بانكیه و پارتی كرێكارانی كوردستانیش به ده‌یان جار كه‌متر له نه‌وه‌ده‌كان چه‌كداری هه‌یه و ناتوانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دروست بكات ، ده‌توانێت گرفتی ئه‌منی بۆ توركیا دروست بكات ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وێت و ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر تۆڵه‌ی توركیا خه‌ڵكی كوردستانه . هیچ كوردێك نیه كه له شه‌هید و بریندار بوونی خوشك و برا كورده‌كانی بێزار نه‌بێت ، به‌ڵام وه‌كو وتمان جه‌نگ واته خوێن و كوشتار ، له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی چه‌سپاندنی دیموكراسیی و مافی مرۆڤه‌وه سه‌دان تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیی له عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه ، بۆمبارانی شایی و زه‌ماوه‌ند ، تاوانی ئابڕووبه‌رانه‌ی به‌و شێوه‌یه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به بیانووی كه‌وتنه مه‌ترسیی ئه‌منی قه‌ومیی وڵاته‌وه ده‌یان هه‌زار وێنه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌بوغرێبی شارده‌وه له میدیا ، ئه‌مه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ توركیا نیه به‌ڵكو ئه‌مه حه‌قیقه‌تی جه‌نگه‌كانه كه خێری لێناكه‌وێته‌وه ، به‌ڵام خۆ حه‌شاردانی ( PKK ) له‌ناو ره‌شماڵ و گوند و ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلدا ئاكامه‌كه‌ی جگه له كاره‌ساتی دڵته‌زێن شتێكی تر نابێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه جارێكی تر هێنایه‌وه كایه ، هاتنه‌وه مه‌یدانی سوپای توركیایه بۆ ناو كایه‌ی سیاسیی ، چونكه سروشتی جه‌نگه‌كان وایه ژه‌نڕاڵه‌كان ده‌ست ده‌خه‌نه‌وه سیاسه‌ت ، كه ئه‌وه 13 ساڵ بوو ئه‌ردۆغان ئه‌وانی له‌و كایه‌یه دوور خستبوه‌وه ، جارێكی تر كوردستان كه‌وته‌وه ژێر باری نائاسایی و سوپا و ژه‌ندرمه ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ژیانی خه‌ڵك دووباره ده‌بێته‌وه به دۆزه‌خ ، ئه‌م جه‌نگه جارێكی تر ره‌گه‌زپه‌رسته كه‌مالیه‌كان راست ده‌كاته‌وه كه ده‌یانگوت به ئه‌ردۆغان ئێوه له‌گه‌ڵ تیرۆریست گفتوگۆ ده‌كه‌ن و توركیا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خراپتر هه‌ڵوێستی دادگای ده‌ستووریی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان مه‌ترسیداره و له‌وانه‌یه ئاسۆی سیاسیی زیاتر به‌رته‌سك ببێته‌وه و له‌وه‌شدا كورد و پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر پاشه‌كشه ده‌كات .
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ( AKP ) به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌منی قه‌ومیی وڵاتی خستبێته مه‌ترسییه‌وه ، به‌ڵكو وه‌كو پارتێكی به‌هێز خۆی نیشان دایه‌وه ، كه دیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كاریگه‌ریی زۆر ده‌بێت كه ده‌نگه‌كانی به‌رزتر بكاته‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌نگیان به ( HDP ) و پارته‌كانی تر دابوو ده‌یده‌نه‌وه به ( AKP ) و ئه‌وانه‌ش به بێهێز تۆمه‌تباریان ده‌كرد به‌رانبه‌ر به ( PKK ) و داعش رایان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت ، چه‌په‌كانی توركیا و كهمینهكانییش كاتێ ده‌بینن ( HDP ) نه‌یتوانی ده‌نگه‌كانیان به ئاراسته‌یه‌كدا ببات كه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان بۆ تۆمار بكات له‌سه‌ر هه‌مان رایان نامێننه‌وه ، بۆیه كورد له‌م گه‌مه‌یه‌دا كه شه‌ڕی لێكهوتهوه زیانی گه‌وره‌ی به خۆی گه‌یاند ، ده‌یتوانی ببێته به‌شداری حكومه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستان بێهێزتر بكات و پرۆسه‌كه‌ش به‌ره‌و پێشتر ببات ، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو دهسكهوتهكهشی ئه‌گه‌ر نه‌بێته قوربانیی ئه‌وا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌كات .
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت حكومه‌تی توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ سووره له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی ئاشتیی به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ست پێبكاته‌وه ، كه دیار نیه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت ، به‌ڵام پێناچێت ( AKP ) له‌م قۆناغه‌دا پارتی دیموكراتی گه‌لان و ( PKK ) به شه‌ریكی پرۆسه‌ی ئاشتیی قبوڵ بكات ماده‌م ئه‌وان دان نانێن به‌ودا و هه‌وڵ بۆ رووخاندنی ده‌ده‌ن ، دیاره هێشتا ئاكامه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ش روون نه‌بووه‌ته‌وه له‌وه‌دا كه ئایا دوای شه‌ڕه‌كه كێ به‌هێزه‌وه لێی ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام له دوا لێدوانی‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسیی و ئه‌كادیمیه‌كانی كوردی باكووردا " ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو " رایگه‌یاند هه‌روه‌كو چۆن ئه‌م وڵاته وڵاتی فه‌قێ ته‌یران و ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌ولانای رۆمی بووه و به درێژایی مێژوو هه‌موو پێكهاته‌كانی برایانه ژیاون ، هه‌ر ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بژین و ئه‌و ئاشتیه‌ی كه له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا ده‌ستمان پێكردووه په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ین ، به ئاماژه‌دان به كرداره‌كانی په‌كه‌كه‌ش رایگه‌یاند ئێمه ده‌مانه‌وێت توركیا وڵاتی دیموكراسیی بێت و ئه‌وه‌ی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌كانی وڵات ناتوانێت بانگه‌شه‌ی دیموكراسیی بكات ، به ئاماژه‌دان به هه‌ده‌په‌ش رایگه‌یاند ئه‌وه‌ش كه چووه‌ته ناو په‌رله‌مانی توركیاوه ئه‌گه‌ر دیموكراسیی راسته‌قینه‌ی ده‌وێت ناتوانێت ده‌ستی له پشتی كرده‌وه‌كانی قه‌ندیله‌وه بێت .