05/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبدوڵای مەلا نوری" بۆ نێچیرڤان بارزانی دو روییە پەرلەمانتارەکانتان لە پەرلەماندا بن.
نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیدا ڕایگەیاند:ئەوەی لەپەرلەمان كرا ئێمە قبوڵمان نییەکە مۆڵەتی یەك رۆژ بدرێت بە حزبەكان."
دەبێت لەناو خۆماندا و لەناو هێزە سیاسییەكاندا ڕێكبكەوین و ئەم پرسە پرسێك نییە لە پەرلەمان لەسەری ڕێكبكەوین بەڵكو پێویستە هێزە سیاسییەكانی كوردستان كۆبوونەوە بكەن و بگەنە ڕێككەوتن".
له بهرامبهر ئهو لێدوانی نێچیرڤان بارزانی ،عەبدوڵای مەلا نوری ئهندام پهرلهمانی خولی پێشووی كوردستان رایگهیاند" گۆڕانکاری شەکراوخواردنەوە نیە!
وڵامی ئسوڵی و قانونی بۆ هەڕەشەو لێدوانەکەی نێچیرفان بەرزانی و بێڕێزیەکانی بەرامبەر بە پەرلەمان، ئەوەیە هەرچی زووە پەرلەمانی ئەرکی خۆی جێبەێ بکات و پرۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی پەسەند بکات."
ههروهها دهڵێ" بێڕێزیەکانی نێچیرفان بەرزانی زیاتر ئەو لایەن و پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە، کە هاوشێوەی نێچیرفان بەرزانی پێیان وایە پەرلەمان شوێنی چارەسەری کێشەکان نیە!
ئەگەر لایەنێک پێی وایە پەرلەمان جێگەی چارەسەری کێشە یاسایەکان نیە، لە راستیدا عەیبەو دو روییە پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەماندا بن.
گۆڕانکاری و پێشکەوتن لە هیچ وڵاتێکدا بە دەعوەت و خۆشی و شایی و زەماوەند بە دی نەهاتووە، بەڵکو بە ململانێی قورس بە دیهاتووە، ململانێش پێویستی بە خۆڕاگری و روبەروبونەوەیە...
بە لە بەرچاوگرتنی واقعی ٢٠ ساڵی رابردوی پەرلەمان و حکومەت و سیاسەت لە کوردستان و جیهاندا، ئەوەمان بۆ رون دەبێتەوە ئەوانەی ئەمڕۆ هەڕەشە دەکەن، لە داهاتودا شوێنیان نزمە...