06/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پهرلهمانتارێكی گۆران رایدهگهیهنێت" نێچیرڤان بارزانی بەهۆی کاری حزبی و مەسەلەی سازانەوە دەوام ناکا
بێسوتن فایهق ئهندام پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت ،سەرۆکی حکومەت دەوام ناکا
ئەو هەموو کێشەو قەیرانە لە هەرێمدا هەیە و زیاتر لە مانگێکە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی نەکردوە کە دەبو نەک هەفتانە بەڵکو هەموو رۆژێک دوای دەوامی وەزیرەکان لە وەزارەتەکانیان سەرۆکی حکومەت وەزیرەکانی کۆبکردایەتەوە و چارەیەکیان بۆ ئەو هەموو داوایەی خەڵک بدۆزیایەتەوە کەچی نەک کۆنابنەوە."
ئاماژهش بهوه دهكات،نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت بەهۆی کاری حزبی و مەسەلەی سازانەوە دەوام ناکاو ناچێتە ئەنجومەنی وەزیران لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی حکومەتەو شوێنی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە نەک مەکتەبی سیاسی و مەسەلەی سازان ، کاری ئەو ئیدارەدانی ژیانی خەڵکە، مشورخواردنە بۆ چارەسەری کارەباو بەنزین و پەیدا کردنی موچەی خەڵک نەک سازان ، کاری سەرۆکی حکومەت دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ بێ کاری و شوێنی نیشتەجێبون و کۆچی گەنجان نەک گەڕان بۆ سازان لەدەرەوەی پارلەمان ، کاری سەرۆکی حکومەتێک کە هەموو شەرعیەتێکی تەنها لەپارلەمانەوە وەرگرتوە هەوڵادانە بۆ بە دامەزراوەی کردن و متمانە پەیدا کردن بۆ دەزگا شەرعیەکان نەک ئەوەی کە خۆی باسی دەکات و دەڵێ ؛ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کاری پارلەمان نیە .
سەرۆکی حکومەتی خۆماڵی خۆمان بەوجۆرە بڕوانێتە پارلەمان ئیترچۆن چاوەرێ بین ئەوانی تردان بەکوردستان و دامەزراوە شەرعیەکانیدا بنێن؟