23/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوانه‌كانی میسر كۆڵناده‌ن
له‌گه‌ڵ بوونی رێگرییه‌كی زۆر‌و به‌رێوه‌چوونی رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵدا، به‌ڵام ئیخوانه‌كانی میسر كه‌وتنه‌وه خۆپیشاندان.
ئه‌مرۆ له‌زۆرێك له‌شاره‌كانی میسر خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌لاتی ناشه‌رعی به‌رده‌وامی پێدراو له‌گه‌ڵ رێگرییه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كانیشدا، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شداریان كرد.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆ به‌ناوی هه‌ینی شه‌هیدان به‌رێوه‌چوو، تێیدا به‌شداران داوای ئازادكردنی سه‌ركرده گیراوه‌كانی ئیخوان و گه‌رانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تیان كرد‌و دژایه‌تی خۆشیان بۆ ئازادكردنی موباره‌ك ده‌ربڕی.
د.ع