برياره ئيران و هه‌ريم زيندانيه‌كانيان ئالوگوربكه‌ن
09/08/2015 نوسەر: bzavpress

برياره ئيران و هه‌ريم زيندانيه‌كانيان ئالوگوربكه‌ن

 
لەراگەیەندراوێكدت وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندوە:  لەچوارچێوەی هەوڵ و چاكسازیەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێش نیوەرۆی رۆژی یەك شەممە 2015/8/9 لە سنوری حاجی ئۆمەران 96 سزادراوی وڵاتی ئێران كە لە چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان سزادرابوون لە مەراسیمێكدا رەوانەی وڵاتی ئێران دەكرێنەوە .
 
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەم ئاڵوگۆڕە لەسەر داواكاری ئەو سزادراوانەو رێككەوتنی نێوان وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانە كە پێشتر واژووی لەسەر كراوە.
 
 وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی  رونیكردوەتەوە كە سبەینێ‌ ئاڵوگۆری ئەو سزادراوانە دەكرێت كە دەیانەوێت ماوەی سزاكانیان لەوڵاتی خۆیان كۆتایی پێبێت .
 
جیی ئاماژه‌یه‌ ئەم رێككەوتنە كە لە ساڵی 2013 واژووكراوە تەنیا بۆ ئەو زیندانیانەیە كە تۆمەتی كاری سیاسیان لەدژی ئێران‌و هەرێم نەدراوەتە پاڵ، بەڵكو تەنیا بەهۆی كاری جۆراوجۆر دادگا سزای بەسەردا سەپاندوون.