09/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناتوانێت ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم
ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌ڕله‌مانى كوردستان، به ماڵپه‌ری ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "ئه‌وانه‌ى باسى كۆتایىهاتنى كاره‌كانى سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه (بۆشایی) چۆڵ بوون رووده‌دات له 20/8 به پێى وشه‌ى چۆڵبوون( خلو ) كه له‌ناو یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا هاتووه، ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، ماناى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك یه‌كه‌م : له‌رووى جه‌سته‌یى و عه‌قڵه‌وه نه‌توانێت كاره‌كانى خۆى بكات عه‌قڵ و جه‌سته‌ى له‌ده‌ست بدات، دووه‌م : حاڵه‌تى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یاخود مردن رووبدات، ئینجا سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌شوێنى ئه‌و كاره‌كان به‌رێوه ده‌بات ئه‌م وشه‌یه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كۆتایى ماوه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم هات سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌شوێنى سه‌رۆكى هه‌رێم دابنرێت و كاره‌كانى به‌رێوه ببات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رووى یاساییه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناتوانێت له‌دواى 20-8 ببێته سه‌رۆكى هه‌رێم .