گۆڕان و یه‌كێتی‌ هاوهه‌ڵوێستن
10/08/2015 نوسەر: bzavpress

گۆڕان و یه‌كێتی‌ هاوهه‌ڵوێستن


ئەمڕۆ دووشەممە 10-8-2015، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە سلێمانی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا چەند مەسەلەیەکیان تاوتوێ کرد، لەوانە گفتوگۆ بۆ رێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دوا پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. بیروڕا لەسەر سەرجەم پرسەکان ئاڵوگۆڕکراوە و هەردولا هاوهەڵوێست و هاوڕابون سەبارەت بە هەمو ئەو مەسەلانەی لە کۆبونەوەکە تاوتوێکران.

دوابەدوای کۆبونەوەکەش محەمەد تۆفیق رەحیم، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: دوای نوسینەوەی راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەو لایەنانەی کە پرۆژەیان هەبوە هەمان رایان هەیە و هەڵویستەکانییشان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە یەک هەڵوێستە.