سۆران عومه‌ر : بەرپرس هەیە مانگی ملیۆنێك دۆلار لە نەوت قازانج دەكات
10/08/2015 نوسەر: bzavpress

سۆران عومه‌ر : بەرپرس هەیە مانگی ملیۆنێك دۆلار لە نەوت قازانج دەكات



سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاشكرای دەكات هەندێك بەرپرس مانگانە ملیۆنێك دۆلار لە دۆسیەی نەوت قازانج دەكەن.

له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا ووتی‌،بە بەڵگەوە ناوی بەرپرسم لایە، هەموو مانگێك ملیۆنێك دۆلار لە دۆسیەی نەوت قازانج دەكات .بەڵگە لای من هەیە ئێوارە پارەی نەوت لە بانكێكی هەرێم دانراوە، هەمان شەو لە لایەن بەرپرسێكەوە خاڵی كراوەتەوە"

هه‌روه‌ها ووتی ،له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم به‌ ئاماده‌یی‌ سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و لیژنه‌ی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زیری‌ دارایی‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و وه‌زیری‌ پلاندانان، نێچیرڤان بارزانی‌ وتی‌ به‌ ناوی‌ كاك قوبادیشه‌وه‌ ده‌ڵێم؛ ئێمه‌ و یه‌كێتی‌ له‌ 23 ساڵی‌ رابردوودا خراپترین جۆری‌ حكومڕانیمان كردووه‌ كه‌ هیچ به‌هانه‌یه‌كی‌ نییه‌ و وه‌رن با چاكی‌ بكه‌ین".

وتیشی،دۆسیەی نەوت خەڵكی موچە بڕاو كرد و "گروپێكی مافیایی" دەوڵەمەند كرد".