پارتی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ده‌كات.
10/08/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ده‌كات.


دوابەدوای ئەوەی‌ مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی سەرۆکایەتییەوە بڵاوکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر ئوتومبێلی سەربازی تورکیای هێناوه‌ته‌ ناو شاری هەولێرو لەنزیک مەکتەبی سیاسی یەکێتی جێگیری کردن وەک فشارێک بۆ سەر ئەو حزبە لەسەر هەڵوێستیان بۆ مانەوەی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە" بزاڤ پرێس"ی‌ راگەیاند هێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر خراونەتە ئامادەباشییەوە".

سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،نمایشی سەربازی و هێنانی هێز و بەکارهەنانی لەململانێ سیاسیەکاندا جێگای مەترسیە.پەنابردن بۆ هێزی چەکدار بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان جارێکی دی کوردستان بەرەو لێواری نائارامی دەبات،