10/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چاكوایه ژه‌هره‌كه بخۆنه‌وه !!
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان ، ئه‌وا زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان درۆ و چه‌واشه‌كاریی بووه‌ته به‌شێك له پێشینه‌ی سیاسه‌ت كردنیان ، به‌ڵێندان به به‌شداركردنیان له داهاتی نه‌وت و ناز و نیعمه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته ، خۆشگوزه‌رانیی و به دوبه‌ی كردنی شاره‌كان ، ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ، بگره مووچه بڕینه‌وه بۆ كابانی ماڵ ، ئه‌وه‌نده قسه‌كانیان شیرینه له كاتی ته‌نگانه‌ی هه‌ڵبژاردندا به قه‌ولی براده‌رێ كه كاتی خۆی له شاخ كابینه‌ی ته‌شكیل كردبوو به‌ڵام دواجار پله‌ی وه‌زاریی بۆ خاوه‌ن ماڵ نه‌مابووه‌وه ، ئه‌ویش به نیگه‌رانیی وتبووی ئه‌ی كاكه من ؟ ئه‌ویش وتبووی : تۆ رۆحه‌كه‌ی . ئێستاش به هه‌مان میتۆد ره‌فتار ده‌كه‌ن و له كاتێكیشدا پۆستیان ده‌ستكه‌وت وه‌كو ده‌سكه‌وتی جه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و ده‌ست و پێوه‌ند و خزمانی به‌كار ده‌هێنن !!
ئه‌وه ماوه‌یه‌كه كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كراوه‌ته قه‌یرانێكی گه‌وره و هه‌ر حیزبه و خۆی كردووه‌ته قاره‌مانی گۆڕه‌پان ، به‌وه‌ی موزایه‌ده به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا ده‌كات ، كه‌چی خۆیشی هه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وانی تر ده‌یكه‌ن .
له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا پروپاگه‌نده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی یه‌كێتیی به هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه زیانێكی كه‌مه‌رشكێنی له یه‌كێتی دا ، یه‌كێتی ناچار كرد به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری كوردستان به گشتیی و ئه‌ندامانی خۆی به تایبه‌تیی بدات كه جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكاته‌وه ، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ( گۆڕان و یه‌كێتیی ) بۆ جارێكی تر له‌به‌رده‌می هه‌مان تهجرووبهدان و نازانن چۆن ئه‌و به‌ڵێنه‌یان پینه بكه‌ن ، له لایه‌ك وڵاتێكی ئیقلیمیی پێیگوتوون كه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژ بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئێستا نازانن چۆن ئه‌و كاره بكه‌ن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان رازیی بكه‌ن ؟!
سیاسه‌تمه‌دارانی پراگماتیی جیهان به‌و شێوه‌یه سیاسه‌ت ناكه‌ن ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیموكراسیی و رێزگرتن له ده‌نگی خه‌ڵك هه‌یه ، له كاتی هه‌ڵوێست و پێشهاته‌كاندا راستگۆیانه راستیه‌كان به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێن ، كه هه‌ندێ جار باجی ئه‌و راستگۆییه ده‌ست لهكاركێشانهوهیانه ، به‌ڵام لێره چونكه بنه‌مای زۆربه‌ی كاره‌كان له‌سه‌ر درۆ و چه‌واشه‌كارییه نه ده‌توانن راستیه‌كان به خه‌ڵك بڵێن ، چونكه راستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی قسه و بهڵێنهكانیانه ، نه خاوه‌نی ئه‌و جوامێریهشن له كاتی ره‌فتاره پێچهوانهكانیاندا داوای لێبووردن بكه‌ن و هۆكاره‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر روون بكه‌نه‌وه !!
به‌ڕاستیی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم شتێكی زۆر گه‌وره نیه ، سه‌رۆك هه‌بێت یا نه‌بێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر باشتر كردنی بژێویی خه‌ڵكی كوردستان نابێت ، ته‌نیا پارتیه‌كان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ، كه به‌لایانه‌وه له رووی مادیی و مه‌عنه‌وییه‌وه به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئامانجه‌كانیان ، ئه‌گینا تا ئێستاش له‌مدیوی دێگه‌ڵه‌وه هیچ بڕیارێكی جێبه‌جێ ناكرێت به‌بێ مۆڵه‌تی به‌رپرسانی زۆنی سه‌وز ، به‌داخه‌وه پارتی ئه‌م پۆسته‌ی به حیزبیی كردووه ، له ئاكار و ره‌فتار و سه‌ردانه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه‌ی هه‌رێمدا نه‌ماندی ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت ، كار گه‌یشته ئه‌وه نه‌وه‌كو به‌رپرسه خۆرئاواییه‌كان نیگه‌ران بن له بوونی ئیسلامیه‌كان له كۆبوونه‌وه و پێشوازیی شانده خۆرئاواییه‌كاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریان پێنه‌كراوه ، له كاتێكدا سه‌رۆك سه‌رۆكی هه‌موان و حكومه‌تێكی بنكه فراوانه ، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو پارته‌كانی تری كوردستان زیاتر سه‌رۆكی هه‌رێم به سه‌رۆكی پارتی ده‌زانن و دامه‌زراوه‌كه‌شی به دامه‌زراوه‌یه‌كی حیزبیی ده‌زانن .
كه‌واته له هه‌لومه‌رجێكی له‌و شێوه‌دا و له‌م كاته‌دا كه كوردستان چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره ده‌وره‌ی داوه ، كه هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر تێكشكاندنی تواناكانی هه‌رێم ، خراپترینی قه‌یران ئه‌وه‌یه كه له ناوخۆشدا نه‌ك یه‌كڕیزیی له ده‌ست بدات به‌ڵكو كورد به‌رببێته گیانی یه‌كتر له‌سه‌ر پۆستێكی به حیزبیی كرا‌و !!
پێویسته پێش هه‌موان یه‌كێتیی و گۆڕان به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و خه‌ڵكی كوردستان بڵێن واقیعی كوردستان وایه كه پێویسته ئێمه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر درێژ بكه‌ینه‌وه ، ده‌بێ بزانین ئه‌گه‌ر ژههرخواردنهوهكهی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی نه‌بوایه له‌وانه بوو ئێران به ته‌واویی به‌چۆكدا بهاتایه ، به‌ڵام كاتێ زانیی ناتوانن درێژه به جه‌نگ بده‌ن جامی ژه‌هری خوارده‌وه ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئێران هه‌ڵسایه‌وه و گه‌یشته ئه‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا هه‌موو ناوچه‌كه له هه‌ژموونی ده‌ترسن و ئه‌مه‌ریكاش حساب بۆ توانای ده‌كات . به پێی زانیارییه‌كان رازیی بوون به نوێكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانیی به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بڵێن ده‌بێ ئه‌و جامه ژه‌هره بخۆینه‌وه ، به‌ڵام دواجار چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه ئه‌و راستیه بدركێنن ، كه له‌وانه‌یه ئه‌و راستگۆ نه‌بوونه و مكۆڕ بوون له‌سه‌ر قه‌وانه كۆنه‌كه ئه‌ندامانیان تووشی شۆك بكات . پێموایه بۆچوونه‌كه‌ی دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی زۆر جوانه گرنگ نیه سه‌رۆك له كوێ هه‌ڵبژێردرێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌و یاسایه له ماوه‌ی دوو ساڵه‌كه‌دا هه‌موار بكرێته‌وه ، له‌به‌ر هه‌ستیاریی یاساكه‌ش بخرێته ریفراندۆمه‌وه ، به‌ڵام نه‌ك پشتگوێ بخرێت بۆ یه‌ك دوو مانگ پێش هه‌ڵبژاردن و ده‌ست بكرێته‌وه به موزایه‌ده كردن .