12/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فره ناسنامه‌یی له‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیادا (كێشه‌ى كورد وه‌ك نمونه)
ئێمه بۆ تێگه‌یشتن له پرسى "ئاشتى" پێویستیمان به فه‌زایه‌كه،كه قووڵتر له‌هه‌واڵه گه‌رمه‌كانى هه‌فته‌و ڕۆژ تیا بیر بكه‌ینه‌وه .
یه‌كه‌م: ناساندنێكى كێشه‌كان
به‌پێی " كارل ماركس" هه‌ندێك ڕۆژ هه‌یه، ڕووداوێك ڕووئه‌دات،ئه‌و ڕۆژه ئاوسه به ڕووداوه‌كانى (100) ساڵى پێش خۆى،یانى ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه نهقۆزیتهوه،ئه‌بێت (100) ساڵى تر چاوه‌ڕێ بكه‌یت،تا شه‌پۆلى بارودۆخهكانى زه‌مانه،گرمۆڵهى وا ڕووداوێكى گه‌وره ئه‌كاته‌وه .له دامێنى ئه‌مه‌یشه‌وه ئه‌زمونى مێژووى شارستانیه‌ت و ململانێ مێژووییه‌كان ده‌ریخستووه،وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كان له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگه‌كاندا ڕووئه‌ده‌ن !.
مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وام خۆى بۆ جه‌نگ ئاماده ئه‌كات،هه‌ر جه‌نگێكیش مێژوو له‌قۆناغێكه‌وه ده‌باته قۆناغێكى تر .مه‌سه‌له‌ن: یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهانى ئه‌نجامه‌كه‌ى دابه‌شكردنى ویراسهتى ده‌وڵه‌تى به‌رفراوانى عوسمانى بو،له‌كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م له‌ناوچووندا بو،" ئه‌تاتۆرك" له ساڵى (1923) هاتو،نه‌ك هه‌ر توركیاى پاراست ،به‌ڵكو لهدهوڵهتێكى دینى عوسمانییه‌وه،بردییه قۆناغى ده‌وڵه‌تێكى كۆمارى،یه‌كگرتووى، ده‌ستوریی ،دیمو‌كراتى، سیكۆلارهوه..پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه شۆڕش بو ؟.
ئه‌تاتۆرك پێشوتر ئه‌فسه‌رێك بو له كۆمه‌ڵه‌ى (ئیتیحاد و ته‌ره‌قى) دا.كهئینگلیزهكان له‌پشتییه‌وه بون .زلهێزه‌كان پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌یان ئاماده‌كرد بۆ ڕۆژێكى وا،ئه‌تاتۆرك یان هێنا و ،لهئیمپراتۆریهتێكى دینى عوسمانییه‌وه،بناغه‌ى كۆمارێكى مۆدێرنى نوێیان بۆ توركیا داڕشت،له‌چوارچێوه‌ى (په‌یمانى لۆزان) دا ئه‌وه مۆركرا كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته دوور له بنه‌ماكانى ئیسلام و نزیك له ستایله خۆرئاواییه‌كان ئه‌بێت،جگه له‌وه‌ش سنورى توركیاى دیاریكردوه‌و، نابێت ببڕاى ببڕ داواى سنوره‌كانى پێشووى خه‌لافه‌تى عوسمانى بكاته‌وه...
هه‌موو شۆڕشێك له‌خواره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات،ئه‌بینین تایبه‌تمه‌ندى شۆڕشى توركى له (1923) دا ئه‌وه‌یه كه له لوتكه‌وه ده‌ستى پێكرد !.بۆیه له‌دواى مردنى باوكى ڕۆحى نه‌ته‌وه‌یی توركه‌كان "ئه‌تاتۆرك" له (1938) ه‌وه،جۆره‌ها گروپى ناڕازیی و په‌رته‌وازه‌یی له‌ماڵى توركیدا ده‌بینرێت،له‌هه‌موو ده‌یه یه‌كدا چه‌ندین كوده‌تا كراوه .
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (1970) ئیسلامى سیاسیی وه‌ك هه‌وڵێك له توركیا به‌سه‌ركردایه‌تى (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان) سه‌ریهه‌ڵدا،سه‌ره‌تا "حزبى نیزامى نیشتمانى" دامه‌زراند،گورج حزبه‌كه‌یان پێ داخست،به‌وپێیه‌ى مه‌ترسیه بۆسه‌ر سیسته‌مى سیكۆلار له‌توركیا،كه له‌ده‌ستوردا چه‌سپێنراوه،دوایی حزبى "سه‌لامه" ى دامه‌زراند،دیسان پێیان داخست،به‌هه‌مان شێوه "حزبى ڕه‌فاه" و "فه‌زیله" شیان به ئه‌ربه‌كان داخست،به بیانوى ئه‌وه‌ى پرۆگرامى حزبه‌كه له‌ده‌ستورى وڵات‌دا جێی نابێته‌وه..له‌ده‌رگاى پشته‌وه‌ى باخچه‌كه‌ى ئهربهكانهوه،باڵێكى ئیسلامى كراوه‌ى موعته‌دیل جیابونه‌وه‌و هه‌ڵهاتن،حزبى دادوگه‌شه‌پێدان یان له (2001) دامهزراندو له (2002) دا توانییان قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكه‌ن،كه پرسى ئابوریی داڕووخاوى وڵات چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و،داهاتى تاك به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه،ئیتر گوایه ئه‌مان كۆپى حزبه ئیسلامیه‌كانى تر نین و،له‌په‌یڕه‌و پرۆگرامیاندا هاتوه: حزبێكى ئیسلامى لیبراڵن و،كار له‌سه‌ر بازاڕ و سه‌رمایه‌دارى ئه‌كه‌ن..
جا بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ئامانجانه‌ش بپێكن پێویسته له‌ئاستى ناوخۆییه‌وه ئارامى و ئاسایش به‌رقه‌رار بكه‌ن،كه په‌یوه‌سته به‌شه‌ڕى په‌كه‌كه‌وه،لێره‌وه به‌ده‌م ڕێوه (شه‌ڕ- ئاشتى) و (ئاشتى – شه‌ڕ) ئه‌چننه‌وه،ئه‌گه‌رچى لهنهورۆزى ساڵى (2013) ه‌وه پرۆسه‌ى ئاشتى ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هه‌نوكه، توركیا له‌به‌رده‌م (3) گرفتى قووڵدایه،كه وا پۆلێن كراوه :
1- كێشه‌ى كورد له توركیا
2- توركیا له‌به‌رده‌م گرفتى فهندامێنتاڵیزمى ئیسلامى یاخود ڕادیكاڵ ئیسلامیزم .
3- كێشه‌ى قوبرس (Cyprus Issue) .
دووه‌م : توركیا‌و مۆدێرنیتى
" توركیا له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا ناسنامه‌ى خۆرئاوایی بونى له‌ده‌ستداوه"
بیرۆكه‌ى سه‌ره‌كى له ڕێنسانس (بوژانه‌وه له خۆرئاوا) له‌دواى سه‌ده‌ى شانزه‌وه،بریتى یه له : سیكۆلاریزم (عیلمانییه‌ت) كه: پرۆژه‌یه‌كى گه‌ڵاڵه كراوى زانستخوازه،ناواخنه‌كه‌ى سهنتهركردنى ئه‌قڵه ،شۆڕئه‌بێته‌وه له (ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه و ئینجا بۆ تاكه‌كان) ..مه‌به‌ست له مۆدێرنهكردنى ده‌وڵه‌تى توركیا‌و، قوتاربون له ئیسلامێكى ڕادیكاڵ لاى ئه‌تاتۆرك، كه (92) ساڵه تائێستا توركیا هه‌وڵى بۆئهدات چى یه ؟.یان پرۆسه‌ى به‌ئه‌ندامبون له یه‌كێتى ئه‌وروپا چى یه ؟.ئێستا توركیا ئه‌ندامه له‌هه‌موو شت (له‌ناتۆ،له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان،له‌بازاڕى هاوبه‌ش،له زۆربه‌ى هاوپه‌یمانێتى و دانشتنه خۆرئاواییه‌كان.....بۆ دوایی)..لهئهوروپاشهو له‌ئه‌وروپاش نییه..!..مۆدێرنیزه‌كردن بۆ توركیا یانى خۆرئاوایی كردن (غهربهنهكردن-Westernization)..خۆرئاوایی كردن یانى به ئه‌وروپایی كردن (Europeanization) ئهورهپهكردنیش یانى دیمو‌كراتى كردن (Democratization) .كه‌وابێت ده‌بێت گرفتى توركیا بۆ پرۆسه‌ى به‌ئه‌ندام بونى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌مه بێت كه‌ناتوانێت بگاته دیموكراسییه‌تى ڕاسته‌قینه،خۆ ئه‌گه‌رنا،ترابزۆن و ئه‌نتالیاو ئیزمیر و ئیستانبوڵ ،چ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ شاره‌كانى ئۆروپا هه‌یه ؟.ڕێژه‌ى یانه‌كانى شه‌وانه‌و دیسكۆ و كڵهپ و گه‌یی و گێڵ فرێندو ساختهخانهكان له‌توركیا،ڕێژه‌ى جه‌وله خه‌ڵه‌تێنه‌رو ئهفسوناوییهكانى ئۆغلۆ،سه‌دان كیلۆمه‌تر لهئیسلامێكى ههقیقیهوه دووره .
ئه‌وه بۆچى ئوممه‌ى عه‌ره‌بى یه‌ك نه‌ته‌وه‌و زمان و به‌ره‌بابن،به‌ڵام (22) سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه ؟؟.ئه‌ى بۆچى توركیا یه‌ك وڵات و ڕه‌گه‌زو زمانه،كه‌چى بووه به وڵاتێكى فره ناسنامه ؟!...ناسنامه‌ى ئامه‌د جیاوازه له ئیزمیر،ئیزمیر جیاوازه له كۆنیا،بیرى عه‌له‌ویه‌كانى توركیا جیاترن له ئه‌نتالیا،ئیستانبوڵ وه‌ك ئه‌نقه‌ره نییه ..!.
به‌گشتى كۆمه‌ڵگه‌ى توركى ،كۆمه‌ڵێكى ئاوێته‌و ئالۆزه، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ده‌ره‌كى و نیۆخۆیی ترسناكدایه،كه‌وتونه‌ته به‌ر دووڕیان و سهرلێشێواوییهكى ئایدۆلۆژیی (واته ڕێبازى ڕه‌فتاره سیاسییه‌كان نادیاره) ،له‌ژێر كاریگه‌رى هه‌مه‌چه‌شنى سه‌له‌فییه‌تى توندڕه‌و،ئیسلامى میانڕه‌و،گویلهنیزم،چه‌پى نه‌ته‌وه‌یی،كارتێكردنى ئامرازه‌كانى پۆست مۆدێرنه...هه‌ڕه‌شه‌كانى تر. له‌هه‌ر ساڵێكدا (100000) سه‌د هه‌زار تورك ته‌نها به‌جگه‌ره ده‌مرن،لهڕاپرسییهكى (Mbc.net) دا هاتووه،كه ته‌نها (243000) دووسه‌دو چل و سێ هه‌زار مه‌شروبخۆر،به‌نمونه وه‌رگیراوه، هه‌ر توركێك له‌وانه ڕۆژانه (1-1,5) لیتر كحول به‌كارئه‌هێنێت .له‌ساڵى (2006) یشه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه،هه‌موو ساڵ دووهێنده ئه‌بێت ...سه‌یربكه: ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌ته له‌مێژوودا،كه له‌سه‌رده‌مى سوڵتان سوله‌یماندا حوكمى هه‌موو جیهانى كردووه، (3) كیشوه‌رى گه‌وره‌ى به‌ده‌سته‌وه بووه، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست توركه عوسمانیه‌كانه‌وه بووه،كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى (7ى ته‌مموزى 2015) له توركیا هه‌ندێ په‌رله‌مانتارى هه‌رێمى باشورى كوردوستان،كه خه‌ڵك لهگهڕهكهكهى خۆیان نایانناسێت و،بێدهستهڵاترین بونه‌وه‌رى كوردن،ئیختراقى سیاده‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ت و زلهێزه بكه‌ن ، له هه‌موو دیدێكهوه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان ئه‌چێت ..!.
سێهه‌م: ئاشتى و مه‌سه‌له‌ى كورد
مێژوو بیرى نایا ئه‌م میلله‌تى كورد چه‌ند سه‌ده‌و هه‌زاره‌یه قوربانى ئه‌دا،كه‌چى كاروانه‌كه‌ى ههرناگاته شوێنى خۆى ،نزیكه‌ى (30- 35 ) ملیۆن كورد هه‌ن،له م 2015 يه دا،به‌شێكى زۆر له‌وڵاته پیشه‌سازیی و مامناوه‌نده‌كان ،پلانى درێژخایه‌نیان بۆ (2020) و (2040) هه‌یه .كه‌چى تائێستا له‌كۆى (50) ملیۆن كورد (1) تاكه كورد نازانێت ساڵێكى تر،نه‌خێر دوو،چوار،،ده ساڵى كورد چى به‌سه‌ر دێت .!.بۆ ؟ چونكه ئه‌و ئه‌قڵه‌ى كوردى تێكداوه،زۆر گه‌وره‌تره له‌و ئه‌قڵه‌ى كورد خۆى،گرفتى جینات و ئازاد نه‌بونى ئه‌قڵى كوردى،هه‌ره مه‌ترسییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئاگاى له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆى نییه . ماوه‌یه‌ك له‌ژێر ناوى مه‌زهه‌ب و خورافاتدا،ماوه‌یه‌ك به‌ژێر فشارى ئیمپریالیزم دا،هه‌ر ده‌یه‌و پرسى كورد له‌سه‌رده‌ستى كه‌سێكدا بووه .ئه‌مڕۆكه پرسى كورد له‌ده‌ستى ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كانى عێراقیشدا نه‌ماوه، بووه به تۆپیكێكى جیهانى ..له ڕابردوودا توركه‌كان بهڕهگهزپهرستى خۆیان هیچ ڕێگه‌یه‌ك،هیچ پیلانێكى تراژیدى و مه‌رگهێنه‌ر نه‌ما،نهیگرنهبهر،بۆ له‌ناوبردن و كهپتكردن و تاخیركردنى قه‌زیه‌ى كورد،وا بۆى ده‌چوون جیهان توركیا نابینێت،به ئه‌وروپایان وتوه كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بووه .!.
له‌ماوه‌ى (25) ساڵدا ،توركیا (24) جار هێرشی زه‌مینى كرده سه‌رخاكى عێراق و گشت سنوره قانونى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى به‌زاند،بۆ لێدانى په‌كه‌كه،فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و هێرشی زه‌مینى و ئیحتیواى ئیقلیمى تاقى كرده‌وه،هاوكارى هه‌واڵگریی و مانگى ده‌ستكردى كڕى،په‌كه‌كه‌ى خزانده لیستى تیرۆره‌وه .ڕێگه‌ى ئیختراقكردنى په‌كه‌كه‌ى له‌لایه‌ن پارته كوردییه‌كانى باشورى كوردستانه‌وه گرته به‌ر.نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانى بنستێك خاكیان لێوه‌ربگرێته‌وه.به‌ڵكو به پێش چاوى هه‌موو جیهانه‌وه،خاوه‌نى (17) یه‌مین ئابوریی جیهانه‌و له‌ماوه‌یه‌كى قیاسی دا (موعجیزه‌ى ئابوریی) خوڵقاندووه‌و و (4) هێزى زه‌مینى و، (2) مین هێز له‌ناتۆ و،خاوه‌نى باشترین پێگه‌ى جیۆ-ستراتیژیی له ئاسیاى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین،چۆكى بۆ سه‌ركرده‌یه‌كى كورد لهزیندانێكى ناشایسته‌دا،دادا،كه (ئۆجه‌لان) ه. توركیا ته‌نها لهباسوخواسی ئاشتى دا له‌گه‌ڵ ئیمراڵى ،له (2) مانگى یه‌كه‌مى سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌دا (16) ملیار دۆلار قازانجى كرد .
چواره‌م: ئه‌ردۆگان داعش نییه،داعشى به‌كارهێناوه
له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى (داعش) له سوریا و ناكۆكییان له‌گه‌ڵ (به‌ره‌ى نوسره) . دواتر هاتنى داعش و باره‌گاى سه‌ره‌كى هه‌واڵگریی و عهسكهرییان بۆ عێراق .به (3) به‌ڵگه ده‌ستنیشانمان كردبو،داعش په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیجى كورت مه‌ودا (1-3) ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه .
ئێستا به (سه‌ت) به‌ڵگه په‌یوه‌ندیی نێوان داعش – توركیا دیاره . په‌یوه‌ندییه‌كى نه‌ك سیاسیی و سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی،به‌ڵكو له هه‌ندێ باردا عاتفى و هاوسۆزیشیان بۆى هه‌یه .
یه‌كه‌م: له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسییدا سه‌ره‌تاى گرتنى موسڵ له (10/6/2014) كه‌ماڵ كڵچكدار ئۆغلۆ،سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆماریی توركیا،به ڕۆژنامهنووسهكهى ووت : چۆن تۆ ئه‌زانى من ناوم كه‌ماله ،خۆشم ئه‌زانم ناوم كه‌ماله،ئاوها دڵنیام داعش له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگریی توركیاوه ئاڕاستهئهكرێت و دروستكراوه .
دووه‌م : له‌دواى جینۆسایدى ئێزدییه‌كان و،له چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمى كوردوستان .وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ووتى : داعش له‌لایه‌ن توركیا‌و قه‌ته‌ر و سعودییه‌وه هاوكارى ئه‌كرێت ..ئێخۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر وڵاتێك له‌خۆیه‌وه ئه‌م جۆره قسانه ناكات ؟.
سێهه‌م : موسڵ بۆ توركیا،هیچى كه‌متر نییه،له شاره گه‌وره‌كانى ژێر ده‌سته‌ڵاتى ئاك پارتى له‌توركیا.هه‌میشه وه‌ك موڵكى خۆى ته‌ماشاى كردووه،خه‌ون به‌ده‌سته‌ڵاته به‌رفراوانه‌كه‌ى سه‌رده‌مى عوسمانییه‌وه ئه‌بینن .كه‌به‌شێكى زۆرى له‌ئاسیادا داگیركردبوو .موسڵیش له ساڵى (1879) یه‌كێك بوو لهویلایهتهكانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و،وێڕاى نه‌وته بێشومارهكهى و سامان و شوێنه ستراتیجییه‌كه‌ى .هه‌میشه موسڵ له‌مێژوودا گرنگى خۆى هه‌بووه،بۆیه هه‌ركاتێك موسڵ و شام (سوریا) گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا هاتبێت،ڕۆژهه‌ڵات سه‌راپا تووشى گۆڕانكاریی بۆته‌وه .هه‌ربۆیه‌ش ڕێككه‌وتننامه‌ى سایكس بیكۆ (1916) له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شبون و زیاتر گرنگی بونى موسڵ ئه‌نجامدراوه .هه‌میشه توركیا بێ شه‌رمكردن له‌حكومه‌تى عێراق،هێزى سه‌ربازیی و نوێنه‌رایه‌تى ده‌زگاى میت و كۆمپانیاى جۆراوجۆرى له‌موسڵ داناوه‌و كردۆته‌وه .قونسوڵخانه‌ى تایبه‌تى لێكردۆته‌وه .كوتله‌ى گه‌وره‌و تایبه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه،كه لیستى (موته‌حیدون) كوتله‌كه‌ى نوجێفى بوو .ئێستا تۆبڵێی توركیایه‌ك و قونسوڵخانهكهى ئه‌وه‌نده بێ ئاگابن،كه داعش و هێزێكى ده‌ره‌وه دێن موسڵ داگیرئهكهن و كارمه‌نده‌كانیان ئه‌تك ئه‌كه‌ن ؟؟ مه‌گه‌ر یه‌كێك یارى مناڵان بكات باوه‌ڕ به‌مه بكات ..
له‌مه پتر پێیویستمان به‌وه نییه،بیسه‌لمێنین داعش په‌یوه‌ندیی به‌توركیاوه هه‌یه یان نا،كه شوێنى مه‌شقى تایبه‌تى له غازى عه‌نتاب بۆ كردبونه‌وه،بریندارهكانیانى چارهسهرئهكردو،سنور‌و بازگه‌ى نێوان ڕۆژئاواى كوردوستان (سوریا- توركیا) كه جه‌رابلوسه،توركیا ڕاده‌ستى داعشى كردوووووو.....ووو تاد..
به‌ڵكو،له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتریش،ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان،په‌یوه‌ندییه‌ك بووه،چه‌ندساڵه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌قوربانى كردنى قه‌زیه‌ى كورد‌و سامانه‌كه‌ى بووه، بۆ پێشخستنى چاره‌نوسى گه‌شى توركیا و ئه‌ردۆغان ..توركیا له‌م كاتانه‌دا ته‌نانه‌ت جوڵه‌یه‌كى به‌و هێزهشى نه‌كرد كه له (بامه‌ڕنێ) له‌ناو خاكى كوردوستاندایه.." فواد حوسه‌ین" ئه‌و شه‌وه‌ى مه‌خمور گیرابوو،چووبوو بۆ توركیا،داواى هاوكارى بكات .دواى ئه‌وه به‌چه‌ند ڕۆژێك ووتى : توركیا ته‌نانه‌ت هاوكارى ئینسانیشى نه‌كردین ..توركیا بێ ئومێدى كردین ...!!"..
پێنجه‌م: ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كۆتایی به پرسى ئاشتى له‌توركیا هێنا .
له مانگى (4 ى 2015) ه‌وه حكومه‌تى ئاكپارتى ناو به‌ناو په‌لامارى په‌كه‌كه ئه‌دات،ئه‌وكات شیكارییه‌كان وابون كه ئه‌ردۆگان ئه‌یه‌وێت ده‌نگى توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له‌هه‌ڵبژارندا،چونكه له‌كۆتایی (2014) هدا ڕێگه‌ى به‌هێزى پێشمه‌رگه داب‌و به ئاڵاى كوردوستانه‌وه،لهناوخاكى توركیاوه به‌ره‌و كۆبانێ بچن،ئه‌مه‌شى له‌ژێر فشار و ئیحراجبونى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دا كرد،هاوكات ئه‌شیویست ده‌نگى كوردیش به‌ده‌ست بهێنێت .
خه‌ونى ئه‌ردۆگان،خه‌ونى ده‌سته‌ڵاتێكى ئیسلامى بو،ده‌سته‌ڵاتى ئیسلامیش فاشیسته،ترسه‌كه له‌وێوه گه‌وره‌تر ئه‌بو كه ئه‌ردۆگان كه‌ره‌سته‌كانى فاشیستى بونی له‌به‌رده‌ست بو ،سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ى كه بۆیه‌كه‌مجار ده‌سته‌ڵاتى سوپا به‌پێی ده‌ستور سنوردار بكات و،دووریان بخاته‌وه له ژیانى سیاسیی و مه‌ده‌نى ..توركیا وڵاتێكى موئه‌سه‌ساتى نییه،له‌به‌رئه‌وه‌ى هێشتا هێزێك هه‌یه،وه چه‌ند هێزێكى ئیسلامى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌ڕگیرى تریش هه‌ن،ئه‌یانه‌وێ خۆیان چۆنیان ویست ئه‌وه بكه‌ن،له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا، زیندوترین نمونه: سه‌رۆك كۆمار (ئه‌ردۆگان) به‌پێی ده‌ستور بێلایه‌نه،نابێت به‌شدارى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات ،كه‌چى به‌پێش چاوى هه‌موو جیهانه‌وه،گه‌ڕه‌ك به‌گه‌ڕه‌ك ئه‌گه‌ڕاو ده‌نگى كۆ ئه‌كرده‌وه !.
له (2015) هداو،دونیا گه‌شتۆته لوتكه‌ى پێشكه‌وتن و،ته‌كنه‌لۆژیا سنورى له‌گه‌ردووندا نه‌هێشتووه، بۆیه‌كه‌مجار،هێزێكى كوردیی وه‌ك (حزب) به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ئه‌كات .ئه‌ردۆگانى خاوه‌ن خه‌ونى ئیمپراتۆریه‌ت ئه‌یه‌وێت (400) كورسى به‌ده‌ست بهێنێت تا ده‌ستور ته‌عدیل بكا‌و،ده‌سته‌ڵاته‌كانى خۆى زیاد بكا‌و،تاجى ئیمپراتۆریه‌ت له‌سه‌ر بنێ و تا باكورى ئه‌فریكا نه‌وه‌ستێت، كورد نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌ى پێ ئه‌گرێت،چاویشى كوێر ئه‌كات،بێئه‌وه‌ى ئاكپارتى له‌ترسى میدیا‌و سۆشیال میدیا بتوانێت كاردانهوهشى هه‌بێت !!. به‌ده‌ستهێنانى (80) كورسى په‌رله‌مانى له‌لایه‌ن هاده‌پ ه‌وه ،ڕێك پرۆژه‌یه‌ك بو بۆ كه‌وتنى ئاكه‌په ..كه نه‌ك خه‌ونى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌ت و بوغرایهتى ئه‌ردۆگانى كوشت،به‌ڵكو خستویه‌تیه سووچێكه‌وه، كه ناتوانێت حكومه‌تیش پێك بهێنێت .بێگومان ئه‌بێت (شه‌ڕ) دروست بێت ..!. به زیاتر له (85) فڕۆكه‌وه قه‌ندیل و سنوره‌كانى هه‌رێم بۆمباران ئه‌كات،جگه له پووش هیچ ناسوتێنێت !.كورد ئه‌بێت حیساب له‌سه‌ر دوو خاڵ بكات :
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و ئۆباما...به‌دوایدا سه‌ردانى كردنى وه‌زیرى به‌رگریی ئهمریكاو قه‌ته‌ر بۆ هه‌ولێر...ئینجا ڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ هه‌ولێر و سوله‌یمانى ..
دووهه‌م: دابه‌شبونى به‌ره‌ى حزبه كوردوستانیهكان به‌سه‌ر جه‌مسه‌رگیریی ئیقلیمى دا،به زیان بۆ سه‌ر قه‌زیه‌ى كورد نه‌شكێته‌وه .
شه‌شه‌م: دروستكردنى قه‌یران تۆڵه‌ى شكسته
عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندى سه‌ره‌كى حزبى به‌عسى ئیشتراكى بون، به‌عس له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێز بو بو،جیهان لێی ئه‌ترسا،ته‌نانه‌ت ئێستاش كه (12) ساڵه سه‌دام ڕووخاوه‌و به‌عس نه‌ماوه، ده‌وڵه‌تى قانون له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ڵێن: له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین به‌عسیه‌كان بێنه‌وه،چونكه (1) یه‌ك دانه‌یان بێته‌وه عێراق هه‌موو تووش ئه‌كات !!.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد چۆكى به حكومه‌تى به‌عس دادابو له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئه‌یلوله‌وه،له (11ى ئازارى 1970) به‌فه‌رمى به‌عس و حكومه‌تى عێراقى دانى نا به‌مافه‌كانى كورددا،ئه‌گه‌رچى پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بون،به‌ڵام گرنگى مه‌عنه‌وى خۆى هه‌بو ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆكورد.. دواتر به‌عس ناچار بو له‌چوارچێوه‌ى په‌یمانى جه‌زائیر (1975) دا به‌شێك له ئاوى (شه‌تولعه‌ره‌ب) كه سنورى عێراق خۆى بو،بدات به‌ئێران...له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى شۆڕشى كڵپهسهندوى كورد له‌ناوببه‌ن پێكه‌وه به یارمه‌تى هنرى كیسنجه‌ر ..دواى ئه‌وه‌ى ئاشبه‌تاڵ به شۆڕشى ئه‌یلول كرا..به‌چه‌ند ساڵێك سه‌دام حوسه‌ین هه‌ر له‌خۆیه‌وه له كۆنفرانسێكدا گوتى: په‌یمانى جه‌زائیر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه !!.شه‌ڕى ئێران عێراقى هه‌ڵگیرساند..نزیكه‌ى (5) ملیۆن عێراقى كرده قوربانى ئه‌و جه‌نگه،كه تائێستاش ئێسك و پروسك ئه‌دۆزرێته‌وه ..له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ر نه‌كه‌وت،چونكه لایه‌نى هه‌ڵگیرسێنه‌ر نه‌یتوانى هیچ فراوانخوازییهك بكات به به‌راورد به پێشوتر..بۆ باندان و شاردنه‌وه‌ى ئه‌م لوت شكانهى چوو په‌لامارى (كوه‌یت) ى دا..زیانێكى ئابوریی و سه‌ربازیی وه‌هاى له‌عێراق دا،كه تا ئیمڕۆكه‌ش عێراق ساڵانه ئه‌بێت بڕێك پاره له بودجه‌كه‌ى بدات به (كوه‌یت) ...ئینجا هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى (كوه‌یت) دا،كورد له‌عێراق ڕاپه‌رینیان كرد‌و،هه‌رێم و سنور و په‌رله‌مانى خۆیان ڕاگه‌یاند .ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر شه‌ڕى كوه‌یت نه‌بوایه هه‌رێمى كوردوستانى عێراق دروست نه‌بوایه .
ئه‌م به‌سه‌رهاته،ئه‌كرێت وه‌ك خۆى بۆ مه‌سه‌له‌ى كوردی باكور و،ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه،سوودى لێ ببینین.. بۆنمونه: ئه‌وسا كیسنجه‌ر بو،ئێستا ئۆباما یه،كه دواى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان،ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر داعش و په‌كه‌كه پێكه‌وه دروست بون !...ئه‌وسا شۆڕشى كورد به‌خه‌باتى چه‌كداریی ته‌نگى به به‌عس هه‌ڵچنیبو،ئێستاش به ڕێگه‌ى خه‌باتى چه‌كداریی له كۆبانێ و هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیه‌ت لهشارهكانى توركیا ،حكومه‌تیان ته‌نگه‌تاو كردووه،میدیاى جیهانى ڕۆژ ئه‌بێته‌وه باسى كورد ئه‌كات !.
به بڕواى من،ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكه له پێناو ئاشتى دا،جه‌نگێكه هۆكاره‌كه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاست و سه‌قفى داواكارییه‌كانى كورد خۆیه‌تى .بۆ دابه‌زاندنى داواكارییه‌كانى كورد تا ئاستێكى نزمتر ..ئه‌وسا بۆ شاردنه‌وه‌ى شكست و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانى توركیا ،بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا ،له‌هه‌موو جیهاندا توركیا یه‌ك دۆست و هاوپه‌یمانى نییه،هه‌موو ناحه‌زى توركیان..له‌م ڕێگه‌یه‌وه توركیا ئه‌چێته‌وه لاى ئه‌مریكا،ئه‌چێته‌وه ڕیزى هاوپه‌یمانێتى دژى تیرۆر، بۆ زامنكردنى ئه‌و (96) كیلۆمهترهى نێوان كۆبانێ و عفرین تا كورده‌كان ده‌ستیان نه‌گاتێ و،بیكاته لانه‌ى توركمانه‌كانى سوریا ..دواجار توركیا هه‌ر وه‌ك دێوانه ئه‌گه‌ڕێت و به‌ڵكو ناسنامه‌ى خۆى بدۆزێته‌وه .