14/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بێستون فایه‌ق: پێویسته بریاره‌كانی عه‌بادی به‌زیاده‌وه له‌كوردستان جێبه‌جێبكرێن
بێستون فایه‌ق ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان راگه‌یاند: خۆپیشاندانی چەند شارێکی عێراقی عەبادی ناچاری ئەو هەموو ئەو چاکسازی‌و گۆڕانکاریانە کرد لە حکومەتەکەیدا هەر لەهەڵوەشاندنەوەی جێگرانی سەرۆک کۆمار‌و سەرۆکی حکومەت‌و کەمکردنەوەی وەزارەتەکان‌و پێدانی سەرۆکی دەستەو وەکیل وەزیرەکان بەکەسانی بێ لایەن و کەمکردنەوەی موچەو پاسەوانی پارلەمانتارو بەرپرسەکان‌و راگرتنی خانەنشینی پلەتایبەتەکان‌و چەندین چاکسازی تر.
ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات "کەچی حکومەتە کوردیەکەی خۆمان هیچ باکی بەئەو هەموو خۆپیشاندانانە نەبوە کە لە شارەکانی کوردستاندا دەکرێن‌و تەنها یەکجاریش گۆرانکاری‌و چاکسازیەکی نەکرد کە خەڵک‌و خۆپیشاندەران داوایان کردبێت".
له‌ژێر گوشار‌و ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌راندا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا به‌ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك چاكسازیی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ردراو په‌سه‌ندكران.
ده‌ڵێت:دوای کۆتایی هاتنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کە ئێستا بەداخەوە حکومەتیشی سەرقاڵکردوە پێویستە دەستبکرێت بە چاکسازی و بڕیارەکانی عەبادی بە زیادەوە لە کوردستان جێبەجێ بکرێت .