وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق:عێراق پێویستی به‌به‌رهه‌مهێنانی (18) هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌
14/08/2015 نوسەر: bzavpress

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق:عێراق پێویستی به‌به‌رهه‌مهێنانی (18) هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌


وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاشكرایكرد، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوی عێراقدا ئاستی به‌رهه‌می‌ كاره‌با گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست، كه‌ ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی (13) هه‌زار مێگاوات كاره‌بایه‌، به‌ڵام عێراق پێویستی به‌ (18) هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، تا دێت خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاد ده‌كات‌و له‌ئێستاشدا عێراق پێویستی به‌به‌رهه‌مهێنانی (18) هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ تا ئێستا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان بچڕانی كاره‌بای نیشتمانی بونی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كاتی بچڕانی كاره‌بادا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌خرێنه‌ كار.