ئەبوبەكر كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له راگه‌یاندراوێكی بلاَوكرده‌وه به ناونیشانی، د. یوسف محمد وكلتوری سیاسیمان و سه‌ركرده‌ی گوێلێگیراو
ده‌ڵێت، له ئیستادا و له كوردستانی باشووردا به ئاقاری ناوخۆدا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی گوێلێگیراومان نی یه، گه‌ر دیارترین ره‌مزی ئه‌م جۆره سه‌ركرده (كاك مه‌سعود) بێت، به دانپیانانی خۆی له نیوه‌ی وڵاته‌كه‌یدا گوێی لێ ناگیرێت و سنوری گوێلێگرتنه‌كه‌ی سنوری ده‌ڤه‌ری كۆنترۆڵكراوی حزبه‌كه‌یه‌تی. گوێلێگرتنیشی له هه‌ندێ ڕوه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كی یه‌كانه‌وه جگه له ڕه‌گه‌زه مێژووییه‌كه له‌و سۆنگه‌وه‌یه كه له پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه و، هێزێكی كرده‌یی چه‌كداری و سیاسی حزبه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا له‌به‌ر ده‌ستدایه. كه‌واته سه‌ركرده‌كانمان به كرده‌وه ناوچه‌یین.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات"له ڕووی مێژوویی یه‌وه سه‌ركرده گوێلێگیراوه‌كان هۆكارێكی گرنگی گه‌نده‌ڵی و له‌ڕێ لادانی ژیانی حزبی بوون، حزبه‌كان بوون به موڵكی ئه‌وان و ، كلتورێكی گوێڕایه‌ڵی حزبی ناته‌ندروستیان په‌ره‌پێ دا و ، تاكو ئێستاش رێگرن له چاكسازیی حزبی و به دامه‌زراوه‌یكردنی" كه پێشمه‌رجی چاكسازی یه له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكاندا. بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئه‌و هه‌موو جیاوازی و ناعه‌داله‌تی یه كۆتایی پێ بێت .
به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه به‌شێ له كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته وا له‌ژێر سه‌ری باڵاده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی كۆنی هه‌ڵگری جۆره‌ها گرێی ده‌روونی و به‌های نادیموكراسیانهوه.
چینی یه‌كانیش وتویانه گه‌ه‌وره ئه‌و كه‌سه‌یه خه‌ڵك له پاڵیدا هه‌ست به گه‌وره‌یی خۆیان بكه‌ن، كه كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی واقیعی سه‌ركردایه‌تی دنیای ئێمه له نه‌بوونی ئه‌مه‌دایه.
له كۆتایشدا ده‌ڵێم له سایه‌ی نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی دیموكراسخوازی نه‌ته‌وه‌یی گوێلێگیراودا، خۆزگه سه‌ركرده‌كانمان هه‌موویان وه‌ك (د.یوسف محمد) بونایه .