15/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مولحیدەکانی کورد لە نێوانی زانستو نەخۆشی دەرونی و دیاردەدا..
مولحیدەکانی کورد لە نێوانی زانستو نەخۆشی دەرونی و دیاردەدا..
ماکوان کەریم
کورد مولحیدی زۆرە .. بەتایبەت لەناوچەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتدا ، بەهۆکاری ئەوەی کاریگەری جموری ئیسلامیان لەسەرە...
لەهەرێمی کوردستانی ئێمەدا هەندێك لەداخا بوون بە مولحید .. هەندێکیش تەنها بۆ سنگ دەرپەڕاند.. دەنا کە بە شوێنی تاریکدا دەڕوات ئایەتەل کورسی دەخوێنیت..!
ئەوکەسانەی کە لە بواری دەروناسیدا کار دەکەن- پێیان وایە کە مرۆڤ بەسروشتی خۆی و ناخی.. حەزی بە دینداریە واتا کائینێکی موتەدەیینە..
زۆر خەڵکێکی شاز و کەم هەیە بڕوای بەبوونی خوا نییە، دەنا زۆرینە بڕوایان بە بوونی خوای پەروەردگارو باڵاو دەست هەیە..
بەڵام لەسەر جۆری ئاین رای جیاوازیان هەیە..
زۆرێك لە مولحیدەکانی کورد بڕوایان وایە خوایەك هەیە ، بەڵام بۆچوونیان وایە کە خوا ئەم گەردوونەی دروستکردوە ، ئیتر وازی لێهێناوە ، خوا لە ووردو درشتی ناکۆڵێتەوە.. واتا خوایان تەقاعود کردوە ..!
ئەم جۆرە مولحیدە لەسەربنەمایی فەلسەفەی ئەرستۆ بینای بیروباوەڕی مولحیدی خۆیان کردوە ، نیمچە مولحیدن، زیاتر لەنا نوخبەی عەلمانیەکاندا بوونی هەیە.. زۆر قسە لەسەر بوون و نەبوونی ناکەن کە زۆرت بۆ هێنان دەڵێت خوایەك هەیە، بەڵام بڕوای نیە بەئاین .. ئەم جۆرە خۆ دەرباز کردنە لە بەندایەتی و ئاسودەکردنی ناخو فیطرەتی مرۆڤەکە خۆیەتی جۆرێکە لە هەڵهاتن لە واقیع و راستی، ئەم جۆرە ناوی دیاردەیە ..
جۆرێکی تر لە مولحید لەداخا بووە بەبێباوەڕ .. یان کاریگەری سیاسیە ، یان کاریگەری خێزانو کۆمەڵگاییە ، یاخود کاریگەری باوك و برای گەورە ونەریتەکانە کە لای ئەوو بووە بەدین ..
واتا وەك هەندێك لە ڕۆشنبیرانی کوردانی رۆژهەڵات و خەڵکەکەی بەگشتی لە ناو کۆمەڵەی ئێراند بۆ نمونە ، ئەم هێزە مولحیدە مارکسیە ، زۆر جار لە شەڕەکانیاندا لەگەڵ پاسدارەکاندا، دوعاو ئایەتی قورئانی دەخوێنن، کە من خۆم بەبەڵگەوە لامە پێشمەرگەی خۆیان لە ناوچەی مەریوان بۆی گێڕاومەتەوەکە چۆن پەناو نزایان بۆ خوا بردوە، ئەمانە وەك سیاسەت مولحیدن لە داخی جموری ئیسلامی ئێران.. ئەمە مولحیدەکان کە داخیان لە دڵدایە.. نازانێت خۆشی بۆچی دژایەتی خوا دەکات.. خوا لەچاوی خامنەئیەوە تەماشادەکات
هەندێکیان نەخۆشی دەرونی وای لێکردوون ببنە مولحید باوکی زۆر توڕەیە براگەورەکەی ئەمرو فەرمانی زۆری بەسەردا کردوە ،ئەم کاریگەریە وای لێدەکات کە بەقسەی خوای ئاسمانیش نەکات، چونکە نارەحەتیو ئەشکەنجەی بەدەست کەسوکارەوە زۆر بینیوە..
هەندێکی تریان خۆیان بە زانستی دەزانن .. وەك ئەوەی پییان وایە کە ئەم بوونە بە سوطفە دروست بووە، لەڕاستیدا فەلسەفەی سوطفە زۆر منداڵانەیە و جێگایی پێکەنینە، قسەیەکی بێمهعنایشە، کە ئەم جۆرە خراپترین بواری مولحیدیە و زۆر دەمارگیرن ، کە پێشیان دەڵێت فیکرەکەتان زانستی نیەو منداڵانەیە، توڕە دەبێت کە نمونەی بۆ دێنیتەوە ، بێدەنگ دەبێت ، وەك جارێکیان بە برادەرێکی مولحیدی سوطفەم ووت : لە ژیانتا بینیوتە یان بیستوتە ، کە مێوێك باینجان بگرێت بە سوطفە ..؟ یان بەسوطفە دارگوێزێك هەنار بگرێت؟ .. هتد..
بێگومان وەڵام نیەو خۆی دەرباز دەکات ..
بەڵام هەندێکی تر لەم مولحیدانە زانستیانە دەدەوێن وەك نمونەی جەلال دەباغ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی عێراقی ، کە باس لە کۆنی ماددو تاڕادەیە شێوەیەکی فیزیایانە لە خۆ دەگرێت و مادی جەدەلی ئەخافێت، خاوەن ئارگۆمێنتە، بەڵام تیۆرەکان ئەوەندە وەڵام دراونەتەوە لەلایەن خەڵکی تایبەتمەندەو بوووە بە قەوانی سواو ..