15/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان
له‌سه‌ر ڕێگری له‌په‌رله‌مانتاران له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه
ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان ڕویدا له‌ڕێگری كردنیان بۆ چونه نێو شاری هه‌ولێر بێ ڕێزییه به‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و شكۆی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رپرسیاری یه‌كه‌میش له‌و هه‌ڵوێسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی هه‌ولێره، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی توندی ئه‌و كاره‌نابه‌جێیه داواكارین ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌س و به‌رپرسانه بكرێت كه‌ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه، چونكه ئه‌مه تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه و لێی بێده‌نگ نابین ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ره‌و نائارامی و دوبه‌ره‌كی ببرێت، به‌وجۆره‌ش مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كه‌خاوه‌نی پارێزبه‌ندی یاسایین جێی مه‌ترسیه به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه‌كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ولێریش پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و موڵكی هه‌موو تاكێك ئه‌م نیشتمانه‌یه‌و بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه ڕێگری له‌نوێنه‌رانی خه‌ڵك بكات بۆ چونه‌وه بۆ نێوماڵ و كاری ڕۆژانه‌یان له‌شاری هه‌ولێر.
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م و وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاودێری ڕه‌وشه‌كه.
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی
فراكیسۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
15.8.2015
هه‌ولێر