وەڵامی پرسیارێکی مولحیدەکان .. کە موسڵمانەکانی مشغوڵ کردوە ...
16/08/2015 نوسەر: bzavpress

وەڵامی پرسیارێکی مولحیدەکان .. کە موسڵمانەکانی مشغوڵ کردوە ...


وەڵامی پرسیارێکی مولحیدەکان .. کە موسڵمانەکانی مشغوڵ کردوە ...
بەرێزان.. وەڵامدانەوەی موشریك و کافرەکان ئەوەندە شتێکی گەورە نییە، بەڵام ئەوەی لای من گەورەیە .. ئەوەیە کە موسڵمان قسەی کافرو بێباوەڕ دووبارە بکاتەوە.. بە گومانەوە لە ئیسلامەکەی خۆی بڕوانێت، ئەمەش زۆر کارێکی سادەیە بۆ خەڵکانێك کە ئاینەکەیان زۆر بەسادە گرتووە، لێرەدا من دەڵێم ، ئەگەر بروات وایە ئەم ئاینە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە بۆت هاتووە ئەوە شەرم بکە لەوەی کە بەگومانەوە تەماشای بکەیت، گومان مەبە ، بەڵکو بەدوای حیکمەتەکەیدا بەگڕێ، ئەگەر دینێك لای خواوەبێت دڵنیابە نوقصان نیە..
پرسیارەکە چییە، وا مولحید دەیکات و هزری موسڵمانی مەشغوڵ کردوە..:
بریتییە:
ئایا خوا کە لە نیوەی شەودا دادەبەزێته‌ سەر زەویی خۆ لە نیوەکەی تری رۆژە ..؟!
لەڕاستیدا کە مولحیدێك ئەم پرسیارە دەکات حەقە پێی ڕابوێریت ئەوەندە ئەحمەقە لە کردنی پرسیارەکەی..
جاری هەر بە ئەقڵە لاوازەکەی خۆیان وەڵامیان ئەدەینەوە... لە رووی لۆژیکەوە کە پرسیار لە بوونی خوا دەکەیت .. ئەگەر خوایەك خوابێت و موستەحەقی پەرستنبێت، لە نیوەی شەودا ئەگەر بەندەیە داوای لێبکات بەدڵناییەوە دەچێتە لای و سکاڵاو داوای وەردەگرێت، نەك بەتەنها ئاگای لەو بەندەییە بەڵکو ئاگای لە هەمووبەندەکانی شەویەتی، لەهەمانکاتدا دەبێت ئاگای لە بەندەکانی تری بێت کە لەنیوەکەی تری سەرزەوی رۆژە ، بۆیە ناونراوە بەخوا و دەپەرسترێت دەبێت ئەو سیفاتانەی خود بەخشینەی هەبێت و لە مەخلوق جیای بکاتەوە..
جاڕێ پرسیارەکە بۆ خۆی هەر زۆر لاوازە ، بەڵام شەیتان و وەسوەسەکەی لە دڵی هەندێکدا زۆر گەورە نیشانی ئەدات، بەهەرحاڵ دێمەوە ناوەرۆکی باسەکە...
باشە من دەپرسم کەسێك لە نیوەی شەودا کە کاتی ئارامی و پشووە هەڵبستێت هانا بۆ خوایەك ببات، ئەی لەوخوایە کەچەندە گەورەیە بەدەم ئەوبەندەی خۆییەوە دەڕوات... لێرە ناخی گەندەڵو فاسدی مولحیدەکانتان بۆ دەردەکەوێت ، چونکە لە ناخدا پیسو نادادپەروەرن هەموو قسەو باسێکیان لەسەر بنەمای ئەقڵە بۆگەنە کورتەکیانە، پیانوایە خوا بەدەم کەسەوە ناچێت خوا ئەگەر هەشبێت تەمەڵە بی تاقەتە، تاقەتی لە کوێبوو بڕوات بەدەم بەندەکانی کەداوای لێدەکەن لە شەودا.. خۆ ئەگەر ئەم مولحیادانە ووتیان خوا نییە ، دەڵێن باشە توخوا تۆ عەیب ناکەیت پرسیار لە شتێك دەکەیت کە خۆت بڕوات پێیی نیە..!
مولحید دەڵێت ئاخر دەمەوێت پێتان بڵێم کە خوا بوونی نیە ..! من بانگەشەی ئەوە دەکەم خوا ووجودی نیە ...
ئێمەش دەڵێن کەمادام وایە سەرەتا پرسیارەکەت نامعقولە وەرە جاڕێ باساغی بکەینەوە کە خوا هەیە یان نییە، ئەگەر هەبوو ئەوا خوایەو حەتەمەن سیفاتی خوایەتی لە مەخلوق ناچێت توانا و هێزی بێ پایانی هەیە.. ئەگەر نەبوو ، تۆ دەبێت لەسەر بەڵگەی نەبوونی قسە بکەیت .. کە موستەحیلە لەسەر ئەم زەویەدا زۆر کەم بتوانێت باسی نەبوونی خوا بکات خەڵکیکی زۆر شاز هەیە باس لە نەبونی خوا بکات، دوای ئەوەش کە دەکەویتە دروست بوونی گەردون و مرۆڤ و هەموو بوون ، ناچار پەنادەبات بۆ ناخە دۆڕاوەکەی دەڵێت : خوای رێکەوت ، یان خوای سروشت، یان خوای فەواز ئەم بوونی دروستکردوە هێزەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ماددە کە ئەویش جۆرێکە لەخوا، بەهەرحاڵ مولحیدەکەم لەبەر دەستدا نیە تابزانم لەکوێوە قسەدەکات و سەردەردێنت لە ئاخافتنو باسەکانیدا ئاستی چۆنە...
بەڵام قسەیەك بۆ موسڵمان دەکەم ...
خوای گەورە یەکێك لە سیفاتەکانی ڕاگری کاتە واتا (باسط) ە، وەخوای گەورە (محیط)ە واتا چواردەوری هەموو مخلوقاتی داوە ، وە (قابض)ی شوێنە .. پاشان تۆی موسڵمان دەبێت بزانی خوای گەورە لە دروستکراوەکانی ناچێت، ئاخر پێم ناڵێت ئەیشوبهێنیت بەکێ و بەچی لەم بوونەدا پەنادەگرم بە خوا لەو قسەیە، تۆ پێناسەی خوای موتەعالت لە قورئانو پێغەمبەرکەیەوە وەرگرتوە صلی اللە علیە وسلم، کە هیچ مخلوقێك لەو ناچێت و دەفەرموێت(لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِير) ئیتر تۆ چۆن پێوەری دەکەیت و دەتەوێت چۆن بیهێنیتە بەرچاوی خۆت..! مرۆڤی موسڵمان و پاشان ئاقڵێش لەوە تێگەیشتتوە کە باسی هەرچی بۆ بکەن پێشتر ووێناکەی بینراوە ...یان وەسف کراوە، بۆ نمونە کەدەڵێن مۆبایل وەسف و پێناسەکی دیارە ، کە دەڵێت تەلەفزیۆن بینیوتە و دەتوانیت ووێنای بکەیت، تۆ کە خوات نەدیوە هەواڵت بە ئیمان پێدراوە و پێتدەوترێت مرۆڤی ئیماندار چۆن بە ماددە خواکەی خۆت دەستنیشان دەکەیت؟، ئەوکات لە مرۆڤی ئیماندار دەرچویتو بوییتە مرۆڤی ماددە، خوای گەورە لە قورئاندا کە پێناسەو باسی مرۆڤی ئیماندار دیندارو باوەڕدار دەکات دەفەرموێت: باواڕیان بە غه‌یبیات هەیە کە لەرێگای قورئانەوە هەواڵیان پێدراوە .. الذين يؤمنون بالغيب ويقيمون الصلاة..