16/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومەر بۆ بارزانى: دەست لەو پۆستە هەڵبگرە کێشەکان چارەسەر دەبێت
سۆران عومەر پەرلەمانتارى کوردستان لەسەر فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە درێژەى گەشتى هەواڵەکانى NRT دا ڕایگەیاند "یەک داوا لە بارزانى دەکەم، مادەم دۆخى کوردستان بەهۆى بەڕێزییانەوە توشى ئەم قەیرانە بووە، هەموو چین و توێژەکانى هەرێمى کوردستان کۆ بکاتەوە و پەیامێکى نوێ ڕابگەیەنێت."
هەروەها وتیشى "مادام لایەنەکان ناگەنە سازان، هۆکارەکەشى ئەوەیە کە توشى بەربەستى یاساى بووین لەسەر پرسى سەرۆکى هەرێم، بەڕێزیان ئەو پۆستە دەست لێ هەڵبگرن و بیسپێرن بە کەسێکى تر، لە پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ئەوەى گەورەتر دەربکەوێت، بەمەش کۆتایى بە هەموو پرسەکە دەهێنێت."
nrt