16/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی گۆران رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاره‌ی یه‌ك مانگی نه‌وت دیار نییه
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: هه‌رچه‌نده ده‌یان دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وت و قۆرخكاری و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیمان له‌به‌رده‌سته و دوای ته‌وابوونی گرفتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست به‌ڕێزتان، به‌ڵام دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وتی مانگی پێشووكه 850 ملیۆن دۆلاره و مووچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌رانه پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌یه".
ده‌شڵێت،به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی جیهانیدا واژوتان كردووه و گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه له 15/6/2015 ه‌وه، هه‌موو مانگێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 850 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی نه‌وت وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست بووه به گرێبه‌سته‌كه‌وه و تاوه‌كو ئێستا به‌به‌رده‌وامی نه‌وته‌كه ره‌وانه ده‌كات، جگه له دوو رۆژ كه گرفت له بۆرییه‌كه‌دا هه‌بووه به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی، به‌ڵام خه‌زانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر پڕبوون له به‌نده‌ری جه‌یهان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه.پاره‌ی نه‌وتی 15ی6 بۆ 15ی7 ، پێشتر گه‌شتووه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدرا، به‌ڵام پاره‌ی 15ی7 بۆ 15ی 8 دیار نییه له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌و ماوه‌یدا به چوار هه‌فته بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك 200 ملیۆن دۆلار بخرایه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای بانكی كوردستانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاره‌ی چوار هه‌فته‌ی پێشتر نه‌هاتووه و ئێستاش هیچ ئاسۆیه‌كی دیارنییه، كه موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی تێدایه."