17/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سهركردهیهكی پارتی نهوشیروان مستهفا نەخۆشییەكی هەیە كە پێی دەگوترێ فۆبیای پارتی
سەعید سەلیم پشدەری، بەرپرسی لقی 4ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند: نەوشیروان مستەفا نەخۆشییەكی هەیە كە پێی دەگوترێ فۆبیای پارتی، ئەم نەخۆشییە هۆكاری هەیە، بۆچی ئەم نەخۆشییە لەلای ئەو تاكە دروست بووە، ئەوە پەیوەندی بە ژیان و ژینگەی ئەو تاكەوە هەیە.
بەرپرسی لقی 4ـی پارتیی راشیگەیاندووە: ئەگەر خوێندنەوەیەكی زانستی بۆ كەسایەتیی (نەوشیروان مستەفا) بكەین، ئەم پیاوە بە درێژاییی مێژووی خۆی هەوڵی داوە بۆ ئەوەی ببێ بەرەمز، تەنانەت لەناو یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش هەوڵی داوە كە سەرۆكی باڵێك لە باڵەكانی ئەو حزبە بێت ".