چەند زانیارییەک لەسالیادی پارتی؛
17/08/2015 نوسەر: bzavpress

چەند زانیارییەک لەسالیادی پارتی؛


ـ خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی پارتی، هەمزە عەبدولایە (خالی هێرۆ خان).
ـ تا ئێستا ۱۳ کۆنگرەی بەستوە لەکاتێکدا دەبوو ۱۷ کۆنگرە ببەستێت ئەگەر هەر چوار سالێک کۆنگرەی ببستایە.
ـ تەنها ۲ سەرۆکی هەبوە لەماوەی 69 سال کەبریتین لەباوک و کور.
ـ مەلا مستەفا لەکۆنگرەی یەکەم و دوەم و سێیەم بەشداری نەکردوە و بەسەرۆک هەلبژێراوە.
ـ ٦ سکرتێری گۆریوە کە چواریان یان دورکراونەتەوە یان وازیان هێناوە.
ـ خاوەنی دوو شۆرشە.
ـ خاوەنی یەکەمین پەیوەندی سیاسی و هەوالگیریە لەگەل ئیسرائیل و دنیایی دەرەوە.
ـ خاوەنی دەزگای پاراستنە کەلەئایاری ۱۹٦٥ بەسەرپەرشتی ئیسرائیل و رێبەرایەتی مەسعود بارزانی و شێخ محمدی هەرسین و عەزیز ئاکرێی دروست کراوە.
ـ تا ئێستا ٥ جار توشی ئینشیقاق و جیابونەوە هاتوە.
ـ لەکارە پۆزەتیڤییەکانی؛
شۆرشی ئەیلول و بەیانی ۱۱ی ئازار و شۆرشی گولان و بەشێک لەدەستکەوتەکانی دوای ۲٠٠۳.
ـ لەکارە نێگەتیڤەکانی:
ـ رێبەرایەتیکردنی شۆرش به‌بيرى خێلگه‌رى (وته‌ى به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌ باڵاكانى كۆنى پارتيه‌).
ـ تیرۆرکردن و دەرکردنی دەیان کادیری وەک شێخ محمدی هەرسین و هەمزە عەبدوڵا.
ـ دەستگرتنی دەستی بێگانە (شا و خومەینی و سەدام و حکومەتە جوداکانی تورکیا).
ـ شەرکردن لەگەل سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.
ـ ئاشبەتالی ۱۹۷٥.
ـ بەربەست دروست کردن لەهەلگیرسانی شۆرشی نوێ لەلایەن هێزە سیاسییەکانی دیکە.
ـ بەرتەسککردنەوەی ئازادی.
ـ تێوەگلانی لەشەری ناوخۆ بە ۳ خول:
۱، لە ۱۹٦٤ بۆ ۱۹۷٠
۲، لە ۱۹۷٦ بۆ ۱۹۸٦
۳، لە ۱۹۹۲ بۆ ۱۹۹۸.
ـ رێبەرایەتی سوپاى تورکیا لە ۱۹۹٥ و ۱۹۹۷ و بەعس لە ۱۹۹٦ بۆ هەرێمی کوردستان.
ـ تیرۆرکردنی دەیان رۆشنبیر لەلایەن بکەر نادیارەوە لەژێر قەلەمرەوی پارتى وەک رەئوف ئاکرێی کەتائێستا بکوژانی نادیارن.
تیرۆرکردنی رۆژنامە نوسان لەلایەن بکەر نادیارەوە لەژێر قەلەمرەوی ئەو وەک سەردەشت عوسمان.
ـ فەشەل هێنان لەحوکمرانییەکی دروست و دیموکراسی.
ـ بلاوبونەوەی گەندەلییەکی بێ شومار.
ـ دورکەوتنەوەی رۆشنبیران لەریزەکانی وەک جەوهەر نامیق و فەلەکەدین کاکەیی.
ـ بروانەبون بەدەستاو دەستکردنی دەسەلات.
تێبينى/ خاله‌ نێگه‌تيڤه‌كان كۆى ئه‌و ره‌خنانه‌ كه‌نه‌يارانى پارتى له‌پارتى ده‌يگرن.