24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
داوا ده‌كرێت موباره‌ك خۆی كاندید بكات
داوا ده‌كرێت حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میصر خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات كاندید بكات.
كۆمه‌ڵێك چالاكوانی میصر هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی محمد حوسنی موباره‌ك ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له ئێستادا ئه‌و كۆمه‌ڵه چالاكوانه له‌رێی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستیان بهههڵمهتهكهیان كردووه‌و داواكارن موباره‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی 2014 خۆی بپاڵێوێت و وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵات دیاری بكرێت.
موباره‌ك پێشتر سه‌رۆكی میصر بوو، له‌خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی كه میصریشی گرته‌وه ناچار به وازهێنان كرا‌و له‌ساڵی 2011ه‌وه له‌زیندانه‌و دوێنێ به‌فه‌رمانی دادگا ئازادكرا.
د.ع