18/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پاڵێوراو بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا: عێراق ده‌بێته سێ به‌ش
پاڵێوراوێکی حزبی کۆماریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ره‌وشی ئیستای عێراق و ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی دژی داعش دروستکراوه ده‌بێته هۆی پارچه بوونی عێراق.
جۆن کاسیچ که یه‌کێکه له پاڵێوراوانی حزبی کۆماری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکۆماری ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکی CNN وتی '' نامه‌وێت زۆر باسی عێراق بکه‌م، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینن له کۆتاییدا ئه‌م کێشه‌یه‌ی ناو عێراق به دابه‌شبونی ئه‌و وڵاته بۆ سێ به‌ش کۆتایی پێدێت''.
له‌باره‌ی کێشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له عێراق له‌لایه‌ن باراک ئۆباماوه، کاسیچ وتی '' ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته هێشتنه‌وه‌ی عێراقه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌ک، کورده‌کان هاوپه‌یمانێکی باشێ ئێمه‌ن، به‌ڵام پێویسته به‌ئاگا بین بۆ ئه‌و داواکاریانه‌ی که کورده‌کان له تورکیادا ده‌یکه‌ن که ئه‌مه‌ش ئه‌مریکا توشی کێشه ده‌کات''.