18/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حاجی کاروان:به‌پشتیوانی خودا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م و، هه‌رگیز گوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه ناده‌ین.
حاجی کاروان پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: هاوونیشتمانیانی خۆشه‌ویست و ئازیز دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، كه‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌پشتیوانی خودا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م و، هه‌رگیز گوێ به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه ناده‌ین.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه سورن کە خەڵکیان داوە دەشڵێت: باكمان نییه له‌هیچ شتێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشكوژرێین.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا نین، چونکە تاوان نییه و مافێكی شه‌رعیی و یاساییه.
لەلایەکی ترەوە ئەوەشی وتووە: له‌گه‌ڵ وێرانبوون و پارچه‌پارچه‌بوونی ئه‌م كوردستانه و ئهزمونهكهیدا نین، ئێمه زمانحاڵ و پشتیوانی جه‌ماوه‌رین و به‌رده‌وام له‌ئاست داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌رداین و پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی به‌ئێمه ده‌ڵێن خیانه‌ت مه‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خیانهتدانین و دژی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه خیانه‌ت له نیشتمان ده‌كه‌ن.