18/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی به هه‌ڵه دۆخه‌كه ده‌خوێنێته‌وه !!
پارتی هه‌ر له دوای 30 حوزه‌یرانی 2013 وه ده‌یزانی كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ، به‌ڵام وه‌كو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هیچ هه‌وڵێكی نه‌دا كه له واده‌ی یاسایی خۆیدا چاره‌سه‌رێكی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه ، كه پێموایه ویستی هه‌موان بخاته به‌رده‌م داكه‌وته‌ی نوێ و به ناچاریی دیسانه‌وه ویلایه‌تی سه‌رۆك نوێ بكه‌نه‌وه .
به‌ڵام كاتێ له 23 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا هه‌ڵوێستێكی تری له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بینیی ، بۆی ده‌ركه‌وت خوێندنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه ، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی واقیعیانه له‌گه‌ڵ كوتله په‌رله‌مانیه‌كاندا چاره‌سه‌رێكی یاسایی بدۆزێته‌وه ، چه‌ند هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه‌ی گرته‌به‌ر :
1. هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر لایه‌نه به‌شدار بووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی 23 ی حوزه‌یران ده‌ست پێكرد و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا كه‌وته گرتن و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی تیرۆر به‌رانبه‌ریان ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا كردی .
2. ته‌خوین كردنی ئه‌و پارتانه‌ی كه كوتله‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی 23 ی حوزه‌یرانییان كردبوو ، به‌وه‌ی گوایه پڕۆژه‌كانیان پڕۆژه‌ی وڵاتێكی ناوچه‌كه‌یه ، به‌مه‌ش ویستی شه‌رعیه‌تی په‌رلمانی كوردستان بخاته ژێر پرسیاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌میشه له كاتی پێویستدا ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی كوردستان نه‌بێت .
3. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه وه‌كو كێشه‌یه‌كی عه‌شائیری چاره‌سه‌ر بكات له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی حیزبه‌كاندا به‌ناوی سازانی نیشتمانیه‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی حورمه‌ت و شكۆیه‌ك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌هێڵێته‌وه ، كه مه‌خابن هه‌ندێ حیزب كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ، كه نه‌ده‌بوو جگه له هۆڵی په‌رله‌مان رێگه به چاره‌سه‌ری تر بده‌ن ، چونكه شه‌رعیترین ئۆرگانی كوردستانیی په‌رله‌مانی كوردستانه و هه‌ر هه‌وڵێكی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێهێز كردنی رۆڵی ئه‌و ده‌زگا ته‌شریعیه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه .
4. پارتی به گوشار و رێگه‌ی تایبه‌تیی هه‌وڵیدا یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانی كوردستان تێكبدات ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا باس بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجام .
دواجار پارتی كه‌وته هه‌ندێ هه‌ڵوێستی خراپ تره‌وه ، له‌وانه هێنانی زرێپۆش و هامه‌ر وهێزی سه‌ربازیی بۆ ناو پایته‌ختی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانیی ومانۆڕ پێدانییان له به‌رده‌می په‌رله‌مان و شه‌قامه‌كانی ناوشاردا ، كه بۆ خۆی مانای زۆر خراپی هه‌ڵگرت ، جگه له‌وه‌ش دواجار رێگه گرتن له په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هه‌ولێر و بێڕێزیی كردن به‌رانبه‌ریان ، ده‌ری خست كه پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات پارتێكه ره‌فتاره‌كانی له لایه‌ك نادیموكراتیانه‌یه و له لایه‌كی تریش زۆر كه‌متره له‌و هه‌موو ساڵه‌ی له هه‌وراز و نشێودا دیتوویه‌تی و ده‌بوو له ئاستێكی به‌رزدا ته‌جرووبه‌ی خۆی نیشان بدات .
پارتی ده‌بێ بزانێت هه‌ڵوێستی سیاسیی به‌هێز نیه و كارته‌كانی ده‌ستی كه‌شفن بۆ هه‌موان . پارتی گرفتی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ده‌زانین چه‌ند قووڵه ، له‌گه‌ڵ ( PKK ) و ( PYD ) دا گرفتی هه‌یه ، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چوار حیزبه‌كه‌دا نێوانی خراپه ، نه‌وتی كوردستان زۆربه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدایه ، بۆرییه‌كانی گوێزانه‌وه‌ی به‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ڕوات كه ئێستا شه‌ڕی تێدایه و جارێكیش له‌كار خرا ، جه‌نگی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه ، رێكه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا هه‌لومه‌رجێكی تری له ناوچه‌كه‌دا هێناوه‌ته كایه‌وه و به پێی سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كان تای ترازوو به‌ولادا قورستره ، توركیا سه‌رگه‌رمی شه‌ڕی داعش و په‌كه‌كه‌یه و ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ، پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییش جگه له شه‌ڕی داعش شتێكی تر نیه و ئه‌وان ئه‌م قه‌یرانه‌ی كوردستان به بابه‌تێكی ناوخۆیی هه‌ژمار ده‌كه‌ن ، له هه‌موو ئه‌وانه خراپتر ئه‌وه چه‌ندین مانگه مووچه و بژێوی كارمه‌ندان و چین و توێژه‌كان دواكه‌وتووه و نیگه‌رانی خه‌ڵكیش له پارتی و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیه‌تی كه پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت به ئاره‌زووی خۆی خه‌رج ده‌كات ، كه به‌و هۆیه‌وه ژیانی خه‌ڵك رۆژانه قورس‌تر ده‌بێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن .
كه‌واته پارتی تا ئێستا زۆر به هه‌ڵه حساباتی كردووه و پێویسته جگه له رێگه‌ی پێكهاتن رێگه‌یه‌كی تر نه‌گرێته‌به‌ر و هه‌ڕه‌شه نه‌كات ، به تایبه‌تی رێگه‌ی ئاشتی و پێكهاتن كه‌مترین خه‌رجی ده‌وێت كه كه‌مێك پاشه‌كشه و دابه‌زینه له لوت به‌رزیی ، به‌ڵام رێگه‌ی تر باجی قورسی به‌دواوه ده‌بێت و كه‌سیش ئاكامه‌كه‌ی نازانێت .
هه‌رچه‌نده په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بارزانی ( 16 / 8 / 2015 ) زۆر ئارام هیوابه‌خش بوو ، به‌ڵام دووباره داواكارییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته ، چونكه داوا له هه‌موو پارته‌كانی كوردستان ده‌كات چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه ، چاره‌ی ئه‌م كێشه یاساییه به‌س له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندایه ، ئه‌گه‌ر بارزانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی پێ ناڕه‌وایه دوو جار پێگه‌كه‌ی خۆیشی ناڕه‌وایه ، جارێك كاتی خۆی به‌سه‌ر چووه و كاتێكی تریش هه‌مان ده‌زگا بۆی نوێكردووه‌ته‌وه .
له‌م كاته ناسكه‌دا باشتر وایه هه‌موان شكۆی په‌رله‌مان بپارێزن و ئه‌و پرسه ببه‌نه‌وه ناو په‌رله‌مان و له‌و ده‌زگایه شه‌رعیتریشمان نیه ، به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ویلایه‌تی سه‌رۆك درێژ بكرێته‌وه و ئاماده‌ش نین ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن كه سه‌رۆكی داهاتوو له ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت ، چونكه ده‌یانه‌وێت ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیدا به ئاره‌زووی خۆیان كار بكه‌ن ، كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌شن ، هه‌ر پارتێك پاشه‌كشه بكات خۆی تووشی خۆكووژیی ده‌كات !!