به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌م سه‌روبه‌نده نائارامه سیاسییه‌ی كوردستاندا كه كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی جیاوازی حزبه‌كان قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا خوڵقاندووه، هه‌ندێ كه‌س به‌ناوی ئایین و له‌رووانگه‌ی ئیسلامه‌وه فه‌توا ده‌دات و ئایین و حوكمه شه‌رعییه‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و لایه‌نه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێ و تێكه‌ڵی گه‌مه سیاسییه‌كانی ده‌كات و به‌پێوه‌ری حه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆی فه‌توای نامه‌شروع ده‌رده‌كات، بۆیه ئێمه له‌مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنموونی و له‌رووانگه‌ی شه‌رعی و لۆژیكییه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه بۆ خۆمان و موسڵمانانی كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-
ئه‌مه‌ی ئێستا روو ده‌دات له‌ناو گۆڕه‌پانی كوردستاندایه‌و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌زموونی كار‌و موشاره‌كه‌ی هه‌موو لایهكماندایهو هیچ لایه‌ك به‌ویتر نامۆنییهو هه‌موومان خه‌ڵكی كوردستانین، بۆ شێوازی ئیداره‌ی وڵات ده‌كرێت رای جیاوازمان هه‌بێت و ئه‌مه‌ش حهڵهتێكی سروشتی و شه‌رعییه مه‌گه‌ر بۆچوونه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی سه‌ریح و چه‌سپاوی ئایینیمان بێت.
2-
هیچ یه‌كێك له‌لایه‌ن و حزبه‌كان و ئه‌و به‌ره سیاسییه جیاوازانه‌ی دروستیان كردووه تایفه‌ی مه‌نسوره‌و فیرقه‌ی ناجییه نین و ئه‌وانیتر شتێكی‌تر كه‌ئه‌گه‌ر پشتگیری و هاوپه‌یمانیت نه‌كرد له‌گه‌ڵیدا گوناهت كردووه‌و كه‌وتوویته ناو موحهڕهماتهوهو وه‌ك هه‌ندێك وتوویانه خوای گه‌وره له‌دنیاو قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ت ده‌كات.
3-
ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڵوێستی سیاسین و هه‌ڵوێسته‌كانیش ده‌كرێت به‌پێی ههلو مه‌رج و بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت و خواست و پێویستیتری وڵات بێته پێش و نابێت هیچ لایه‌نێك شه‌رعیه‌تی ئایینی به‌هه‌ڵوێستی خۆی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی بدات و هه‌ڵوێست و بۆچوونی ئه‌وانیتر بخاته ناو چوارچێوه‌ی تاوان و موحه‌ره‌ماتی ئایینییه‌وه.
4-
ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئه‌مرۆ كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند بۆچوون و ههڵوێستێكداو هه‌ندێكیان هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ناته‌بایه‌و بوونه‌ته ركابه‌ری یه‌كتر تا چه‌ند مانگێك پێش ئێستا نزیكایه‌تی و هاوپه‌یمانیه‌تیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ركابه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بووبوویه جێگای پرسیار‌و سه‌رسوڕمانی هه‌موولایه‌ك و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه‌كانی خۆیشیان، هه‌ندێكیتریان كه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بوونه‌ته هاوپه‌یمان و هاوهه‌ڵوێست پێشتر نه‌یاری یه‌كتربوون و فه‌تواو هه‌ڵوێستی توندیان له‌یه‌كتر گرتبوو، بۆیه له‌گۆڕه‌پانی سیاسیداو بۆ كۆمه‌ڵه لایه‌نێكی سیاسی كه له‌وڵاتێكدا پێكه‌وه بژین ده‌كرێت له‌رۆژان یان قۆناغه‌كانی ئایینده‌دا جارێكی‌تر ركابهرو نه‌یاره‌كانی ئه‌مڕۆش دیسان ببنه‌وه به‌هاوپه‌یمان و هاوهه‌ڵوێستی یه‌كتر، بۆیه نابێت و دروست نییه ئایین تێكه‌ڵ به‌م گه‌مه سیاسییانه بكرێت و بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك دژی لایهكیتر به‌كاربهێنرێت.
5-
به‌كارهێنانی ئایین له غه‌یری جێگای خۆیداو فه‌توادان بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك دژی لایهكیتر گه‌وره‌ترین سته‌مه له‌خودی ئایین ده‌كرێت و یاریكردنه به‌حوكمه شه‌رعییه‌كان.
له‌كۆتاییدا داوا ده‌كه‌ین له‌ئه‌ندامانی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و موسڵمانان به‌گشتی و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌تایبه‌تی ده‌م و زمانی خۆیان بپارێزن له‌وته‌و قسه‌ی نامه‌شروع و هه‌وڵی ناشیرینكردنی یهكتربهتایبهتی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوكدا، با حزبایه‌تی و جیاوازییه سیاسییه‌كان نه‌كه‌نه هۆكارو پاساو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه له‌نێوان خۆیان و خه‌ڵكی كوردستاندا، كاری سیاسه‌ت و حزبایه‌تی بۆ خزمه‌تی ئایین و وڵاته‌و ئه‌گه‌ر كرایه بابه‌ت و هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه‌و غه‌یبه‌ت و ته‌فره‌قه‌ی نێوان موسڵمانان ده‌توانین به‌وه بڵێین حه‌رامی ئاشكرا‌و راسته‌قینه، له‌مه‌شدا نوخبه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له‌دنیاو لهدوارؤژدا..
(رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإِيمَانِ وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلاً لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ).
مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنموونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
20/8/2015