22/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پهلەمانتارێكی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت: پەرلەمانتار دەبێت بەوەفا بێت بەرامبەر بە جەماوەر
پهلەمانتارێكی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەیان بڕیاری سەركردایەتی حیزبەكەیان نەكردووە و دوپاتی دەكاتەوە كە پەرلەمانتار دەبێت بەوەفا بێت بەرامبەر بە جەماوەر.
شێركۆ جەودەت لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ڕونكردنەوەیەكدا نوسیویەتی" بە هەموو یاساكانی هەڵبژاردن پەرلەمانتار لە رێی لیستەكەیەوە تەنهادەپاڵێورێت ودواتر سوێند دەخوات كە پارێزەری بەرژەوەندی ویەكریزی گەل وخاك و نیشتیمان بێت ونابێت هیچ بەرژەوەندی ودەسەڵاتێكی تر لە دەرەوەوناوەوەی حیزبەكەی كاری تێبكات یان ریگری لێبكات بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژە وبەڵێنەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی كە گرێبەستی نێوان گەل وحیزب وپەرلەمانتارەكەیە ولەو چوارچێوەیەدا دەبێت تێبكۆشێت وقوربانی بدات ودواتر دەبێت هەر بریاروهەڵوێستێك بە هەماهەنگی ولێكتێگەیشتن بدرێت.بەداخەوە كەسانێك ئەم هەڵوێستانە بە بێوەفایی وكەمتەرخەمی لەقەڵەم دەدەن لە كاتێك دا گەورەترین وەفاداریە بەرامبەر بە بەڵێن وئەرك وبەرپرسیارێتیەكان كە سوێندی پەرلەمانی لەسەر دراوە وبنەمایەكی سەرەكی خەباتی خواپەرستی وچاكسازی ودیموكراسیە."
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی"
ڕوون كردنەوە
سڵاوی خوای گەورە لە هەموو لایەك بێت
لێرەو لەوێوە دەبیستینەوە كە كە گوایەچەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشێلی بریاری سەركردایەتی ومەكتەبی سیاسی یەكگرتوویان كردوە سەبارەت بە بەشداری كردن یان نەكردن لەكۆبوونەوە نائاسییەكەی پەرلەمانی كوردستان لە 19/8/ 2015.لێرەدا بە پێویستی دەزانم كە ئەو بەرپرس وكەناڵانەی راگەیاندن بە ئاگا بهێنمەوە كە هەتاوەكو دوایین ساتەكانی بەشداربوونمان لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ بریارێكی سەركردایەتی ومەكتەب سیاسی نەدراوە ونە بە ئێمە گەیشتوە سە بارەت بە چوونمان یان نەچوونمان بۆ كۆبوونەوەكە, وهەر كەسێك بریاری وا شك ئەبا با بیخاتە روو وئەگەر نا دەبێت كۆتایی بەم چەواشەكاریانە بهێنرێت بۆ ئەوەی ناچارنەبین چەند زانیاری وپلانێك بخەینە روو بۆ كەرت كردن وپەرت كردنی ریزەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وفراكسیۆنە كەی.ئێمە چاوەروانی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكگرتوو بوین تا دوایین ساتەكانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە بەڵام كاتێك كۆبوونەوەكە نەكرا بە هۆی پێكهاتنی پێنج لایەنە كە لەسەر دواخستنی كۆبوونەوە نائاسییەكەی پەرلەمان بۆ رۆژی یەكشەمە ئێمەش ناچاربووین كە بە ئازادانەو بەقەناعەتەوە بریار بدەین وبەشداربین یان نەبین.
هەروەها جێگەی خۆیەتی لێرەدا جەخت لەو راستیە بكەمەوە كە بە هەموو یاساكانی هەڵبژاردن پەرلەمانتار لە رێی لیستەكەیەوە تەنهادەپاڵێورێت ودواتر سوێند دەخوات كە پارێزەری بەرژەوەندی ویەكریزی گەل وخاك و نیشتیمان بێت ونابێت هیچ بەرژەوەندی ودەسەڵاتێكی تر لە دەرەوەوناوەوەی حیزبەكەی كاری تێبكات یان ریگری لێبكات بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژە وبەڵێنەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی كە گرێبەستی نێوان گەل وحیزب وپەرلەمانتارەكەیە ولەو چوارچێوەیەدا دەبێت تێبكۆشێت وقوربانی بدات ودواتر دەبێت هەر بریاروهەڵوێستێك بە هەماهەنگی ولێكتێگەیشتن بدرێت.بەداخەوە كەسانێك ئەم هەڵوێستانە بە بێوەفایی وكەمتەرخەمی لەقەڵەم دەدەن لە كاتێك دا گەورەترین وەفاداریە بەرامبەر بە بەڵێن وئەرك وبەرپرسیارێتیەكان كە سوێندی پەرلەمانی لەسەر دراوە وبنەمایەكی سەرەكی خەباتی خواپەرستی وچاكسازی ودیموكراسیە.