دڵشاد گه‌رمیانی بۆ یه‌كگرتوو : سەنگەر گرتنتان لەئیسلامیەكان دەرئەنجامەكەی باش نابێ
22/08/2015 نوسەر: bzavpress

دڵشاد گه‌رمیانی بۆ یه‌كگرتوو : سەنگەر گرتنتان لەئیسلامیەكان دەرئەنجامەكەی باش نابێ


دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیه‌تی‌" ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی دار له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گرتنی یه‌كگرتوو له‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و زۆر بابه‌تی دیكه‌ی ناوخۆی و ئیقلیمی له‌گه‌ڵ عه‌لمیانییه‌كان ده‌ره‌نجامێكی باشی بۆ یه‌كگرتوو نه‌بووبێت، ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیابن كه‌ سه‌نگه‌ر گرتن له‌ ئیسلامییه‌كان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ له‌وی دیكه‌ باشتر نابێت.

گه‌رمیانی ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات، ئەگەر سیاسەتی دار لەناوەڕاستەوە گرتنی یه‌كگرتو لەپرسی سەرۆكایەتی هەرێم و زۆر بابەتی تری ناوخۆیی و ئیقلیمی لەگەڵ عەلمانیەكان... دەرئەنجامێكی باشی بۆ یەكگرتو نەبوو بێ ...و؟ كەم و زۆریش باجی سیاسەتی هەڵەی خۆیان دابێت وەك دەبینین ؟...دەبێ لەوەش دڵنیابن كە سەنگەر گرتنی ناڕەواشیان لەئیسلامیەكان دەرئەنجامەكەی لەویتر باشتر نابێ و ئەگەر نەمرین ئەویش دەبینین! ".