24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان 5000 تێده‌په‌ڕێنێت
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی تاكۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێنج هه‌زار هه‌زار مزگه‌وت تێپه‌ڕده‌كات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئێستا نزیكه‌ی 150مزگه‌وت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا له‌قۆناغی بیناسازیدایه و هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و مزگه‌وتانه ته‌واو ده‌بن
نه‌قشبه‌ندی گوتیشی ئێستا ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێم 4900 مزگه‌وته و به‌ته‌واوبونی ئه‌و مزگه‌وتانه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێم 5000 تێده‌په‌ڕێنێت و زۆربه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ئه‌مساڵ دروست كراون له‌سه‌ر روبه‌رێكی فراوان و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان دروست كراون
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی په‌رستگا و مه‌زار و كه‌نیسه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێستا 96 كه‌نیسه و 325 مه‌زار و په‌رستگه‌ی مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
س.ع