بەيانەكەى ئيحسان شێخ عەلى عەبدولعەزيز بەپرسى پەيوەنديە گشتيەكانى بزووتنەوەى ئيسلامى لە بەرامبەر نەچوونە هۆڵى پەرلەمانى پەرلەمانارەكەيانەوە وەڵامى هەموو ئەوانە دەداتەوە دژى (د. شوان قەڵادزي) لێدوان دەدەن تۆمەتى و جنيودان و تەشهيرى لەسەر دروستدەكەن.
دواى ئەوەى ١٩ \٨ فراكسيۆنى بزووتنەوەى ئيسلامى بەشدارى كۆبونەوە ٣ خولەكيەكەى پەرلەمانى نەكرد ، هەرلەهەمان كاتدا دەستيكى ناديارو كۆمەلى خەلكى هاندراو دژى نەچونە ژوورەوەى (د. شوان قەڵادزي) بۆ ناو كۆبوونەوەكەى پەرلەمان لەريگاى تۆرى كۆمەلايەتى فيسبووكەوە جنيودان و تەشهيركردن و تۆمەت دانه پال بەرامبەرى پەرلەمانتارەكەى بزووتنەوەى ئيسلامى كرا
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی
هەڵویستەكەی ( د.شوان قەڵادزێی )
ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
ئەوەی لەماوەی رابردووداو بەتایبەت لە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای
سەرۆكایەتی هەرێمكرا ، هەڵوێستی رونی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو كە
بەرێز د.شوان نوێنەرایەتی كرد.
هەڵوێستی بەرێزیان بەرنامەو سیاسەتی
سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بوەو دەستخۆشی لێدەكەم و هەرگیز پاشەكشە
لەو هەڵوێستەش ناكەین و مێژوویش لە تۆماری سەروەریەكانی بزووتنەوەی
ئیسلامیدا بە شانازیەوە دەینوسێت .
وەبیر هەموو لایەكی دێنینەوە تەنها فراكسیۆنی بزووتنەوەی
ئیسلامی بوو دەنگی بەم حكومەتە فاشیلە پێنج ئەستێرەیە نەدا و د.شوان
لەماوەی دووساڵی پەرلەمانتارێتیدا ئەركەكانی بە ئەمانەت و بەو پەڕی
دڵسۆزیەوە جێ بەجێ كردوە. بەڵام ئەوەی بۆ ئێمەو رای گشتی جێی سەرنج و
رەخنەبوو هەر زوو بەرەیەك لە دژی ئەم هەڵوێستەی د.شوان دروست بوو وە
دەیانویست شەڕی كۆنەقین و فرۆشتنەوەی هەڵوێست لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیدا
بكەن ، بەڵام هەر ئەو كەس و لایەنانە خۆیان لە هەنگوینی حكومەتدا
بەشداربوون و ئێستاش فەرمانبەری ئەو حكومەتەن كە سەرۆك وەزیرانەكەی پارتیە و
ئەگەریش دڵتان نایگرێت بۆ پاشەكشە لەو حكومەتە ناكەن!
نەچوونە
ژوورەوەی د.شوان بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان هیچی لە باڵانسی ئەو شەڕە نەدەگۆڕی
كە خەریك بوو ماڵی هەزاران كوردی پێ وێران ببێ و نیسابی یاسایی بەو
پەرلەمانتارە تەواو نەدەبوو، بۆیە ئێمە دیندارانە و دووربینانە خوێندنەوە
بۆ هاوكێشە سیاسیەكان دەكەین و بیركردنەوەمان لەسەر بنەمای (مصلحە و
مفسدە)یە نەك هەرزەكارانەو ئەمرۆ داوای روخاندنی حكومەت بكەین و سبەی ببینە
ئەندامی ئەو حكومەتە!
بەدیدی ئێمە ئەو قەیرانەی ئێستا بەرۆكی هەرێمی
گرتۆتەوە هەر پێنج لایەنەكە بەپێی قورسایی خۆیان بەرپرسیارن و پشكیان
بەردەكەوێت و ئەگەر لەگەڵ یەكترو لەهاوپەیمانێتیان بۆ یەكتر راستگۆ بوونایە
پێویستی بەوە نەدەكر ئەم پرسە بكەنە بنەمای دابەش بوونی جەماوەری كرودستان
و دەیانتوانی لەماوەی ئەم دوو ساڵەی حكومەتدارێتی چارەسەریان بكردایە نەك
بگاتە ئەم دۆخە و ئێستا فەشەلی حكومڕانیان بەم قەیرانە پەردە پۆش نەدەكرد و
ئەگەر هەم و غەمی میللەتیان بوایە لەناو حكومەت قەیرانەكە چارەسەر دەكرا و
كەلێنی نێو هاوپەیمانێتیەكەیان هێندەی دیكە درزی تێنەدەكەوت و حكومەتە
پێنج ئەستێرەیەكەش نەدەبووە خراپترین حكومەت لە تەمەتی حكومەتدارێتی لە
كوردستان.!
بۆیە پێتان دەڵێین وەك نەعامە سەرتان مەكەن بە نێو خاك و
وابزانن جەستەتان كەس نایبینێت و زۆر شت و دۆكیۆمێنتمان لایە و لەكاتی
خۆیدا وەڵامی جەرگ بڕمان دەبێت بۆ ئەوانەی دەم درێژی دەكەن و میللەتی
خۆمانی لێ ئاگادار دەكەینەوە!!! 23-8-2015