24/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ پرێس" ئاشكرای دهكات وەفدەکەی نەرویج بەسیفەتی سەرۆکی هەرێم سەردانی مەسعود بارزانیان نەکردوە
دەرکەوتنی مەسعود بارزانی لە میدیاکانی پارتییەوە و ناساندنەوەی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وه ههروهها وهزیری پیشمهرگه لە میانەی پێشوازییکردنی لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی نەرویج دهنگۆی نارهزای لێ كهوتهوه،
لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی کە ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەی لە ٢٠ ئابدا کۆتایی هات.پێشوازی لە شاندێكی باڵای وڵاتی نەرویژ كرد كە پێكهاتبوون لە بۆرگ برێندێ وەزیری دەرەوە و خاتوو ئینا ئیركسن سوریدی وەزیری بەرگری و خاتوو سیسیل برییا باڵیزی نەرویژ لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكار و كاربەدەستی وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی نەرویژ،
سهرچاوهیهك بۆ " بزاڤ پرێس" ی ئاشكرا كرد وەزیری دەرەوەو وەفدەکەی نەرویج بەسیفەتی سەرۆکی هەرێم سەردانی مەسعود بارزانیان نەکردوە ،تەنها سەردانێکی ئاسایی بوە بۆئەوەی سوپاسی بکەن لەماوەی ڕابردو لەشەڕی داعش دا بەشداربوەو تەنانەت لەکۆبونەوەکەش دا باسی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و وەفدەکەش داوایان لەبارزانی کردوە وەک سەرۆکی حیزبەکەی هاوکار بێت لەپڕۆسەی بەپەرلەمانیکردنی سیستەمی هەرێم .
سهبارهت به ئامادهبوونی وهزیری پێشمهرگه ئهو سهرچاوه ئهوهشی ئاكرا كرد كه،سەبارەت بە وەزیری پێشمەرگەش ئەو هاوەڵی وەفدەکە بو پێشتریش لەگەڵ وەفدەکەش کۆبۆتەوە هەم لەوەزارەت و هەمیش لەئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی حکومەت ."