25/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆسره‌ت ره‌سول: هاته ده‌نگ
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
له سه‌روبه‌ندى گۆڕانكارى و قه‌یرانه‌كانى كوردستان و پرسی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌داخه‌وه له‌ملاو له‌ولا جۆره‌ها قسه‌و لێدوانى ناڕاست به‌ناوى به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی-یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ راى گشتى پێ چه‌واشه بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانى خۆیان به جه‌نابیان بفرۆشنه‌وه، لێره‌دا به‌م خاڵانه چه‌ند شتێك بۆ راى گشتى روونده‌كه‌ینه‌وه:
1- له سه‌ره‌تاى ئه‌م قه‌یرانه‌وه به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى رایگه‌یاندووه كه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى په‌رله‌مانیه‌و هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كێتى یه‌ك بڕیاربێ و به‌رژه‌وه‌ندى باڵای گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌رگیزیش راى وانه‌بووه كه هه‌موو ئاراسته‌كان به ئاراسته‌ى خزمه‌تكردنى كه‌س و لایه‌نێك بێ، به‌ڵكو ده‌بێ بڕیاره‌كان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان لێی به‌شداربن و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ى هه‌ڵگرن.
2- پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكى كوردستانیش ئه‌و راستیه بزانن كه گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان و سیسته‌مى په‌رله‌مانى تێزى "ی.ن.ك"ه‌و ده‌بێ لایه‌نه‌كان هاوكاربن به سازانێكى نیشتمانى ئه‌م پرسه رێكاره یاساییه‌كانى خۆی بگرێ.
3- سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى گوایه له نامه‌یه‌كدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى داواى لابردنى خه‌ڵكانێكى كردووه له پۆسته‌كه‌ى، وێڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه، لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین كه جه‌نابی كاك كۆسره‌ت جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتییه‌و هه‌ر كاتێك بیه‌وێ كارێك ئه‌نجام بدا بڕیار ده‌رده‌كاو جێبه‌جێ ده‌كرێ، نه‌ك ئه‌وه‌ى نامه بنووسێ، كه به‌داخه‌وه راگه‌یاندنه‌كان ئه‌مه‌یان بۆ خۆیان داتاشیوه.
4- له هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى دژی به‌شدارى كردنى ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز بووه له كۆبوونه‌وه‌ى 19ى حوزه‌یران، لێره‌وه‌و بۆ به‌رچاوڕوونى هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى 18ى ئابدا وه‌فدی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پێكهاتبوو له"كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى، مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر، عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌عدی پیره، دلێر سه‌ید مه‌جید، قوباد تاڵه‌بانى) و هه‌ر بڕیارێك درابێ بڕیارى ته‌واوى به‌شداربووان بووه نه‌ك ته‌نها كه‌سێك، جگه له‌وه 3 سه‌عات به‌ر له ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى جێهێشت.
5- له سه‌ره‌تاى هاتنه‌پێشه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌و پرسی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووه لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازان و رێككه‌وتن بۆ سیسته‌مێكى په‌رله‌مانى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌كه‌مانیان له‌به‌رچاوبێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌یویستووه راى شه‌خسی بدرێ و بڕیاره‌كان تاكلایه‌نه بن، به‌ڵكو لاى وایه ده‌بێ بڕیار بڕیارى هه‌موو یه‌كێتییه‌كان بێ، هه‌روه‌ك له په‌یامه‌كه‌ى 24/6/2015جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستى فه‌رمى (ی.ن.ك) ته‌نها هه‌ڤاڵ عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ریده‌بڕێ و هه‌ر ئه‌وه راى فه‌رمى حزبه نه‌ك كه‌سی تر.
ماوه‌ته‌وه بڵێین پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و له راستى و دروستى ئه‌و هه‌واڵانه دڵنیابنه‌وه كه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان