25/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌غدا لێكۆڵینه‌وه له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به ئیسرائیل ده‌كات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كۆمپانیابه بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچون له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته بكات كه باس له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن به ئیسرائیل.
عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت دوای زانینی بۆچونی كۆمپانیای سۆمۆ له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، داواشی له هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌ڵوێستی خۆی رونبكاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌ئیسرائیل.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی فایناشنال تایمزی به‌ریتانی، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا 75 ی پێداویستی نه‌وتی ئیسرائیل پڕده‌كاته‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان له‌ماوه‌ی مانگی ئایار بۆ ئابی ئه‌مساڵ زیاتر له 19 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمیان هاورده‌كردووه به‌به‌های ملیارێك دۆلار.