26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە پۆستەكەی دوور خرایه‌وه
وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی دەربڕی لەسەر دوورخستنه‌وه‌ی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە.
كه‌مێك پێش ئێسته بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕایگه‌یاند ، كه بڕیاری لابردنی خدر كریم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە لایەن وەزارەتی شارەوانیەوە گەیشتوەتە دەستمان و به‌و پێیه‌ش دەبێت سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە سبەینێوە لە پۆستەكەی دووربخرێته‌وه .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌هادین ابراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی ووتی : ئه‌و بریارە لای ئێمەیە و سبەینێ دەگاتە دەستی خدر كه‌ریم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و ڕاسته‌وخۆ دوای ئەوە كەسێك بە وەكالەت دادەنرێت لە شوێنی بۆ بەرێوەبردنی كارەكانی .
سه‌باره‌ت به شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش به‌هادین ابراهیم ووتی : تا ئێستە كەس بۆ ئەو پۆستە دیاری نەكراوە .
شایه‌نی باسه كه كه‌یسی لابردنی سەرۆكی شاروانی چەند مانگێك پێش ئێسته گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و دواتر بە كۆی دەنگی 28 ئەندامی ئەنجومەن لە 29 ئەندام كە ئامادەی ئەو دانیشتنە بوون دەنگیاندا بەلابردنی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ، كه ئه‌مه‌ش بە هۆی ئەو راپۆرتانەی كە گه‌لاَڵه كرابوون لەسەر گەندەڵی لە لایەن ئەو بەرپرسەوە . هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به به‌ڵگه‌وه چه‌ند جارێك به‌رگری له خۆی كرد له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ، به‌لاَم سه‌رئه‌نجام هه‌وڵه‌كانی بێ سوود بوو ، بڕیاری لابردنیشی په‌سه‌ند كرا و له ئێستادا كه‌سێك ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی به وه‌كاله‌ت تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆسته به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه .