24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گوتاری ئایینی
مه‌به‌ست له وتاری ئایینی چی یه ؟ ئایا وتاری ئایینی ده‌بێت چۆن بێت ؟ لێره‌دا به كورتی باس و پێناسه‌ی هه‌ندێ له ئاراسته‌و بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گوتاری ئایینی ده‌كه‌ین ، ئاخۆ له خستنه‌ڕوو و پێشكه‌شكردندا ده‌بێ چۆن بێ ، وتاری ئایینی له وتاری هه‌یینی و كۆڕه‌كان فراوانتر‌و گشتگیرتره ، وتاری ئایینی هه‌موو لێدوان و نوسین و ئاخافتن و قسه‌كردن و په‌یڤێكی ئایینی و كه‌سانی ئایینی ده‌گرێته‌وه كه ڕۆژانه بۆ خه‌ڵكی ده‌خه‌نه ڕوو و كه‌ره‌سته‌ی قسه‌كردن و ئامانجیانه ، بۆیه پێویسته گوتاری ئایینی خاوه‌ن و هه‌ڵگری كۆمه‌لێ تایبه‌تمه‌ندی و بنه‌ماو ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی بێ تا گوتارێكی سه‌ركه‌وتوو و ئامانجدارو لۆژیكی و ریالیزم و خواستراوو گونجاو بێ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردن و داهێنان و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و فێركردنی خه‌ڵكی هه‌بێ و ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بێنێ ، وتاری ئایینی ده‌بێ چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێ ، ڕه‌هاو ئازاد نه‌بێ خه‌ڵك لاڕێ بكا ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌ره‌و ئاراسته‌و ئامانجێكی دیاریكراو و باشیان ببات ، ئیتر ئێوه‌و هه‌ندێ له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ده‌بێ كه‌سانی ئایینی له پێشكه‌شكردنی كردار‌و گوفتارو قسه‌و نوسینه‌كانیاندا بێننه‌دی ، به تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی له وتاری هه‌ینی دا .
1-زانستی:پێویسته قسه‌و نوسینه‌كان ، وتارێكی عیلمی و زانستی بێ ، پڕ بێ له زانست و زانیاری كۆن و تازه‌و پێویست، وتارێكی پله‌به‌ندو خالبه‌ندو بابه‌تی بێ ، پشت به سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌ی زانستی و به‌هێزو بڕوا پێكراو ببه‌ستێت ، چڕ‌و پڕ بێ ، به‌ڵگه‌و داتا‌و ئامار‌و ئایه‌ت و حه‌دیس و فه‌رموده‌ی سه‌حابه و زانایان و ده‌قی تیا بێ ، ته‌نها داڕشتنێكی ڕووت نه‌بێت .
2-ڕاستی و دروستی : پێویسته وتارێكی ڕاست و دروست بێ ، دوربێ له هه‌له‌و تاوان و گوناه و حه‌رام و شتی خراپ و بێ جێ و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و دور له دین ، پشت به‌هه‌قائیقی زانستی و به‌ڵگه‌و ده‌ق ببه‌ستێت تا شته هه‌له‌و خراپه‌كانی خه‌ڵك ڕاست بكاته‌وه .
3-ڕه‌سه‌نی : پێویسته وتارێكی به ئه‌سل و نه‌سه‌ب و ڕه‌سه‌ن بێ‌وپشت به‌سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزو بڕوا پێكراو و ڕه‌سه‌ن ببه‌ستێ ، باس له خه‌ڕافات و ئیسڕائیلیات و شتی هه‌ڵبه‌ستراو نه‌كات ، شته‌كان ساغ بكاته‌وه‌و له‌بن ده‌ربێنێ ، گومانه‌كان ڕه‌د بداته‌وه ، له‌سه‌ر ڕاستی و ئه‌سلی مه‌به‌ست و ئامانج بڕوات .
4- ئامانجداری : پێویسته وتاره‌كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ ئامانجی چاك و سه‌ره‌كی و دیاریكراو بێ ، بێ ئامانج وتار نه‌درێ و قسه نه‌كرێ ، قسه‌كانیش له ئامانجی خۆیان بده‌ین ، مه‌به‌ست و ئامانجی خۆیان به‌ده‌ست بێنن ، هیچ قسه‌یه‌ك بێ ئامانج و بێ هوده نه‌كرێ ، وتار ئه‌گه‌ر ئامانج نه‌پێكی كه‌لكی نی یه ، له هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌بێ ئامانجت هه‌بێت .
5-پێكان : ته‌نها ئامانج دیار بوون گرنگ نی یه ، له ئامانجدان گنگتره ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م وتاره تا چه‌ند ئامانجی ده‌پێكی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دل و ده‌روون و دروست بوون و داهاتوی خه‌ڵك ده‌بێت ، حیكمه‌ت و به‌هێزی وتاره‌كه له‌وه‌دایه .
6-كاریگه‌ری : پێویسته وتارێكی به‌هێزو كاریگه‌رو سه‌رنج ڕاكێشه‌ر بێ ، كار له خه‌ڵك بكا ، خه‌ڵك بگۆڕێ ، خه‌ڵك چاك بكا ، خه‌ڵك دروست بكا ، خه‌ڵك شه‌یدا بكا ، كار له په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری خه‌ڵك بكا ، خه‌ڵك فێری شت بكا ، وتارێكی زیندوو به سودو هه‌ستیار بێ‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كردار‌و گوفتارو ڕه‌وشی خه‌ڵك هه‌بێ ، ئه‌قل و تێگه‌شتنی خه‌ڵك به‌ره‌و چاكه بگۆڕێ .
7-سنورداری:پێویسته وتاره‌كه له چوار چێوه‌یه‌كی داتاشراو و دیاریكراو بخولێته‌وه‌و خاوه‌نی چوارچێوه‌و مه‌رج و بنه‌مای خۆی بێ ، نه‌چێته ناو شتی لاوه‌كی و زیادو دور له واقیع و نا پێویست ، مه‌به‌ستم پێ وتارێكی وشك و گۆد و داخراو نه بێت ، وه‌لێ ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ئایین و زانست و ده‌ق بدویًت .
8-ڕوونی:پێویسته وتارێكی ڕوون و ئاشكرا‌و دیار بێ ، خه‌ڵك له مانا‌و مه‌به‌ست و چه‌مكه‌كانی تێ بگا ، به له‌غزو به‌نهێنی قسه نه‌كرێ له‌سه‌ر ئاستی وه‌رگرتن و ڕۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه بێت .
9-سودبه‌خشی : پێویستی وتارێكی به كه‌لك و به‌سود بێ ، خه‌ڵك تێر‌و ته‌ژی و ده‌وله‌مه‌ندو به‌هره‌مه‌ند بكات ، زیان به خه‌ڵك نه‌گێنی ، خه‌ڵك لاڕێ و فێری شتی خراپ و هه‌له‌نه‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جار گوێ‌گران به ئاسووده‌یی و خۆشحاڵی یه‌وه گوێ له وتاره‌كه بگرن .
10-ئایینی:پێویسته وتارێكی ئایینی بێ ، پشت به ئایین و به‌ڵگه‌و قسه‌ی ئایینی ببه‌ستێ ، دور نه‌بێ له دین ، ته‌نها قسه‌و وتارێكی ڕووت و زانستی نه‌بێ ، ئایین ئاوێته‌ی بیر‌و بۆچوون و قسه بكرێت ، ئایینی ئیسلام به‌رنامه‌ی ژیانه ، هیچ بیر‌و بۆ چوون و بیردۆزێك له ئیسلام به‌هێز تر نی یه .
11-ئاڕاسته‌كه‌ر : پێویسته خه‌ڵك به‌ره‌و ئامانج و مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی شه‌رعی و چاك ئاراسته‌و ڕێنما بكا ، ڕێی چاك و ڕاست پیشانی خه‌ڵك بدا ، ڕێی خه‌ڵك ڕوناك بكاته‌وه ، خه‌ڵك له تاریكی به‌ره‌و ڕوناكایی ئیسلام قوتار بكات ، خه‌ڵك به‌ره‌و ڕاسته شه‌قامی ئیسلام ببات تا به‌ره‌و هه‌لدێرو ڕێی خوارو هه‌له‌و چه‌وت نه‌چن .
12- كورت و پوختی:وتارێكی كورت و پوخت و واتادار بێ ، به‌كه‌م خه‌ڵك تێ بگه‌یه‌نێ ، به‌كه‌م زۆر كه‌لك به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ ، وتاری پێغه‌مبه‌ر a كورت‌و پوخت بووه ، به كورتی خه‌ڵكی تێ گه‌یاندووه ، وتاری درێژ بێزار كه‌ره ، خه‌ڵك بێ تاقه‌ت و هه‌راسان ده‌كات ، خه‌ڵك وه‌ری ناگرێ ، خه‌ڵك شتی كورت و پوختی ده‌وێت ، درێژكردنه‌وه خۆش و خه‌ڵكیش له بابه‌ته‌كه لاده‌دات .
13- واتاداری:واته:گرنگی به لایه‌نی مه‌عنه‌وی و ڕۆحی بدا ، وره‌و مه‌عنه‌ویه‌ت و گیانی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئیسلام و شته‌كانی به‌هێز بكا ، وتارێكی مانادار‌و مانابه‌خشی بێ و خه‌ڵك لێی تێبگاو وه‌ری بگرێ و كاری پێ بكات ، ته‌نها گرنگی به لایه‌نی ماتریالی و هۆكار نه‌دا ، لایه‌نی مه‌عنه‌وی فه‌رامۆش نه‌كات ، ئینسان پێویستی به به‌هێز كردنی دل و ده‌روون و لایه‌نی مه‌عنه‌وی و شاراوه هه‌یه ، لایه‌نی مه‌عنه‌وی ته‌حه‌روك و ته‌حه‌كوم به‌لایه‌نی ئاشكرا ده‌كات .
14-سه‌رده‌می:وتارێكی هاوچه‌رخ بێ ، باس له شته‌كانی هه‌نوكه‌و سه‌رده‌م بكا ، ئه‌و شتانه‌ی له ئاران باسیان بكا ، چاره‌سه‌ریان بۆ بخاته ڕوو ، خال و په‌نجه له‌سه‌ر ده‌ردو نه‌خۆشی و پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابنێ ، خه‌ڵك و شیارو بێ‌دار بكاته‌وه ، نه‌ك هه‌ر باسی شتی كۆن و به‌سه‌رچوو بكا ، خه‌ڵك بێزار‌و هه‌راسان بكات ، ڕۆژگارو ژیان پێشكه‌وتووه ، خه‌ڵك ئاگای له شته ، شتی تازه‌ی ده‌وێت .
15-داهێنان و تازه‌گه‌ری : پێویسته گوتار بێژ‌و قسه‌كه‌ری ئیسلامی هه‌میشه له شته‌كانیدا داهێنان و شتی نوێ بكا ، كه‌سێكی (وتارێكی) تازه‌گه‌رو نوێ خواز بێت ، شتی نوێی پێ بێ و پێشكه‌شی بكات ، وتاره‌كه‌ی گۆدو چه‌قبه‌ستوو نه‌بێ ، هه‌موو جار هه‌روه‌كو یه‌ك بێ ، به‌ڵكو داهێنان و جوانكاری تێ بكا ، تا هه‌میشه به‌چێژو تازه بێ و ، خه‌ڵك لێی وه‌ربگرێت ، یه‌ك جۆر وتار خه‌ڵك بێزار ده‌كات و سودی نابێت .
16-ئاستداری:پێویسته وتاربێژ‌و قسه‌كه‌ر له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵكه‌كه قسه بكا ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر a ده‌فه‌رمووێ : (كلموا الناس علی قدر عقولهم) ، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌هڵی خه‌ڵك قسه بكه‌ن ، شتێك نه‌لێ بڕوای پێ نه‌كرێ ، لێی وه‌رنه‌گیرێ ، له ئاستی خه‌ڵك به‌ده‌ر بێ ، شته‌كانی زۆر به‌گران و زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز ته‌رح نه‌كات ، هه‌رچه‌ند هه‌موو كه‌س له هه‌موو قسه تێ ناگات ، به‌ڵام ڕادده‌ی ناوه‌ندو گشتی وه‌ربگرێت ، وتاربێژ دكتۆری دل و ده‌روونی خه‌ڵكه ، بۆ خه‌ڵك قسه ده‌كا ، بۆ هه‌موو چین و توێژ‌و ئاسته‌كان قسه ده‌كا ، ده‌بێ ئاستی خه‌ڵك ڕه‌چاو بكات .
17-ڕه‌وانبێژی:پێویسته وتاربێژ‌و قسه‌كه‌ر ڕه‌وانبێژ بێ و ڕه‌وانبێژی له وتاره‌كه‌یدا ڕه‌چاو و به‌رجه‌سته بكات تا خه‌ڵك قسه‌كانی باش لێ وه‌ربگرن ، چه‌ند ڕه‌وانبێژ بێ ئه‌وه‌نده باشتر لێی وه‌رده‌گرن .
18- زمانپاراوی:تا وتاربێژ زمان پاراوتر بێ ، خه‌ڵك باشتر لێی تێ ده‌گه‌ن و لێی وه‌رده‌گرن ، بۆیه پێویسته له‌م باره‌یه‌وه خۆی دروست بكا ، پڕۆڤه‌ی زۆر بكا تا شه‌رمی ده‌شكێ و زمانكراوه‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .
19- له‌هجه‌داری:ڕاسته زمانی ستانده‌رو په‌تی شتێكی باشه ، به‌ڵام تا له‌سه‌ر زمان و له‌هجه‌ی دایكی خه‌ڵك قسه بكرێ باشتره ، بۆ نمونه خه‌لكی هه‌ولێر یا سلێمانی و ....هتد ، چۆن تێ ده‌گه‌ن ، وتاربێژ به له‌هجه‌ی ناوچه‌یی ئه‌وان قسه بكات چاكه‌و چاكتر تێی ده‌گه‌ن و لێی وه‌رده‌گرن .
20-پێویسته چه‌ندان شتی تریش ڕه‌چاو بكات ، وه‌ك : هاوسه‌نگی و قسه خۆشی و به‌ڵگه‌ی به‌هێزو سه‌رنج ڕاكێشه‌رو ڕێز‌و ویقار و هونه‌رو ئه‌ده‌به‌كانی وتاردان ، به‌رزو نزمی ده‌نگ و جموجۆلی لاشه‌و ئه‌ندامانی و ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و جل و به‌رگ و شێوه‌و جێی قسه كردن و ...هتدی ، هه‌رشت و شێوازێك بۆ كات و شوێنێك پێویست و چاكن هات پشت له عێراق ده‌كا ئه‌گه‌ر هه‌موو شتیش وێران بێت ، ئیتر چی لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ، به‌لێ عێراقی له كێشه‌ی صه‌ددام رزگار كردووه ، به‌ڵام چه‌ندان كێشه‌ی تری گه‌وره‌و بزورگ هاتوونه‌ته ئارا‌و بنبڕنابن ، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌عسیه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌و به‌یانیش ده‌یان كاری تری پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵك و ئه‌م زاراوانه ده‌كات كه‌واته با په‌ند وه‌ربگرین و تێ بگه‌ین ،چیكه كاری خۆمان به ئه‌مه‌ریكا نه‌سپێرین