26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت" نیوه‌شه‌وی 8/19 چوار لایه‌نه‌كه سازشیانكرد بۆ پارتی
كامیل محمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه بۆ شهكراوخواردنهوهیه!كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆتایی هات و هیچیان پێ نه‌وتوین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه كۆبوونه‌وه‌ی ئایینده‌ی یه‌كشه‌ممه مه‌جالی به‌شداری حزبهكانیترو پێكهاته‌كان ده‌ده‌ن.. ئه‌مه‌ش كهئهوانیتریان بیركهوتووهتهوه فێڵێكیتره له‌وان و له‌جه‌ماوه‌رو شه‌قامی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیتریش به‌شداری بكه‌ن له‌و سازشه‌ی كه نیوه‌شه‌وی 8/19 كردیان و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان دواخست،
ده‌شڵێت، هه‌موویان خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی سازشهكه لاداو سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه سێ دهقیقهییهكهی سه‌رله‌به‌یانی په‌رله‌مانی رێكخست بۆ ئه‌وه‌ی شكستی كۆبوونه‌وه‌كه بخاته ئه‌ستۆی حزبهكانیترو له‌وه‌شدا یه‌كێك له‌پێنج حزبه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی خۆی و یه‌ك دوو حزبیتری پێ كرده قوربانی.
ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌مان فێڵه بۆ دابه‌شكردنی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سازشه‌ی ده‌مێكه كراوه به‌سه‌ر حزبهكانیتردا.. خۆزگه حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێنج حزبه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌یان نه‌ده‌كرد چونكه ناكرێت به‌شداریكردنی حزبه‌كانیتر ته‌نها له‌و كاتانهدابێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چوار یا پێنج حزبه‌ی تیابێت.. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بێت رێگا ناده‌م بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا بكات كه ته‌نها بۆ شهكراوخواردنهوهی ئه‌و خوازبێنی و رێككه‌وتنه‌ی پێشتره‌و هیچیتر."