26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرای ده‌كات، وەزارەتی سامانەسروشتیەكان تەندەری بە دوو كۆمپانیای وەهمی داوە
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیجی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان مانگانە بەبڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار نەوتی رەشیی داوە بە دوو كارگەی قیر و لەبازاڕدا دەیفرۆشنەوە بە دوو هێندە.
ده‌شڵێت: كۆمپانیای زیپۆ و لاناز به‌ناوی 2 كارگه‌ی قیره‌وه مانگانه به‌بڕی زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار نه‌وتی ڕه‌شیان پێده‌رێ و له‌بازاردا ده‌یفرۆشنه‌وه بهدووهێنده، قیریش بونی نیه!! پاش ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵگه‌ی یاسایی سه‌لماندمان كارگه‌یه‌ك به‌ناوی زیپۆ بونی نیه‌و مانگانه 37 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی ڕه‌شی پێده‌درێت كهبهبڕی 6 ملیۆن دۆلار ده‌یفرۆشێته‌وه ئێسته ئه‌و مه‌سه‌له ئاراسته‌ی دادگا كراوه، بابهڕێزیان له‌وێ بیسه‌لمێنن كه‌ئه‌م كارگه بونی هه‌یه.
له‌ئێسته‌دا كارگه‌یه‌كی تر به‌ناوی لاناز له‌ساڵی ڕابردودامانگانه 11 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی ڕه‌شی پێدراوه به‌ڵام له‌ئێسته‌دا مانگانه 24 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی ڕه‌شی پێده‌ده‌ن به‌نرخی 130 دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نێك، به‌ڵام له‌بازاردا نرخه‌كه‌ی دوو هێنده‌یه و ئه‌م نه‌وته ڕه‌شه ده‌به‌ن بۆ ئێران.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو نه‌وته ڕه‌شه به‌و پاره‌كه‌مه بۆ قیر ئایا كوا ئه‌و قیره!!
له‌كاتێكدا ساڵێك و 6 مانگه حكومه‌ت نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جادهكانیشی ڕاگرتووه!