26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هار عه‌بدوره‌حمان:شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای 19 ئابه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا مه‌سعود بارزانی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك ده‌كات.
رۆژی 19 ئاب ی ئه‌مساڵ ویلایه‌تی درێژكراوه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی هات، پاش ئه‌وه‌ی له 30 حوزه‌یرانی ساڵی 2013 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دوو ساڵ واده‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه.
به‌هار عه‌بدوره‌حمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كرتوو به‌سولی رادیۆی راگه‌یاند "دوای 19 ئاب له‌رووی یاساییه‌وه شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه".
رونیشیكرده‌وه، له ئێستادا كوردستان له‌نێوان دوو خوێندنه‌وه‌ی یاسایدا ماوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، خوێندنه‌وه‌یه‌كیان پێیوایه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی سه‌رۆكی هه‌رێم، خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش پێیوایه ده‌بێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێت.
به‌هار عه‌بدوره‌حمان وتیشی "له‌رووی یاساییه‌وه له‌ئێستادا ده‌بێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یڕه‌و بكات، به‌ڵام له‌رووی كردارییه‌وه تائێستاش مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هرێم مامه‌ڵه ده‌كات".