26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ پرێس پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌نوس هاوكار جه‌زا ده‌كات
ستافی بزاڤ پرێس به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی باوكی رۆژنامه‌نووس (هاوكار جه‌زار) هاوكار و رۆژنامه‌وانی بزاڤ پرێس ده‌كات .
به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی باوكی هاوكار جه‌زا كه به ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا ستافی بزاڤ پرێس پرسنامهیهك ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووس هاوكار جه‌زا و كه‌سوكاری ده‌كات . كه ده‌قی پرسهنامهكهش بریتییه له‌وه‌ی خواره‌وه :
انا لله وانا الیه را‌جعون
پاش ڕازی بوونمان به قه‌ده‌ری خوا هه‌واڵی وه‌فاتی باوكتمان پێ گه‌یشت كه ناخی هه‌موومانی هه‌ژاند ، به‌ڕاستی سایه و سێبه‌ری باوك بۆ ڕۆڵه‌كانی وه‌كو قهلاَیهك وایه كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ناڕاحهتییهكانی ژیان به‌رگه ده‌گرێت . ئێمه له ستافی بزاڤ پرێس به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه هاوخه‌م و هاوپرسهی جه‌نابتان بین و ئه‌و كۆسپه گه‌وره‌یه كاری له ئێمه‌ش كردووه . له‌خوای گه‌وره و بالاَدهست داواكارین ئه‌مه دواهه‌مین كۆسپ و ناخۆشیتان بێت .
دووباره هاوخه‌می خۆمان بۆ ئه‌م كۆسپه گه‌وره‌یه‌تان ده‌رده‌بڕین .
ستافی رۆژنامه‌وانی بزاڤ پرێس.
شایه‌نی باسه ڕۆژی یەکشەممە (٩ـ٨ـ٢٠١٥) هاوكار جه‌زا ڕۆژنامه‌وانی بزاڤ پرێس به خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له شاری كه‌لاره‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه توشی ڕوداوێكی هاتووچۆ بوون ، له‌و ڕوداوه به‌داخه‌وه باوكی به‌ڕێزیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی و شۆفێره‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌بن .
له ئێستاشدا باری ته‌ندروستی هه‌ر دووكیان باشه و به‌ره‌و باش بوونه‌وه ده‌رۆن .