29/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیحسانی مهلا عەلی هێرش دهكاته سهر علی باپیر
ئیحسانی م.مهلا علی بەرپرسی پەیوەندییەگشتییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان به توندی هێرش دهكاته سهر م.علی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی دهڵێت: خەونە حوشتریەكەی عەلی باپیر نەهاتە دی!
ئەو شەرەی كە عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵ لەنێو هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆران دەیكات، شەری دادگەری دادپەروەری و مافی خەڵك و وەك ئەوەی خۆی دەیڵێت شەری (دیموكراسی) نیە بەسەر دیكتاتۆری و خۆسەپاندن، بەڵكو ئەو جەنگە لەپێناو خەونێكدا دەیكات كە خەونی (كورسیە)!.. چۆن؟
ئەم كابرایە هەمیشە وەك خۆی باسی دەكات لەكاتی منداڵیدا كاتپن فەریقی منداڵان بووەو و لە قوتابخانەش یەكەم بووەو وە هەمیشە هەر یەكەم بووە وە بەو شێوەیە پێشەنگ بووە .!
ووتیشی" بیری چووە، لەبەر هەندێ ئیعتیبارات و رێگری لە بەغداد چاوپۆشی لە مەلەفە بەعسێتیەكەی كرا و بوبە ئەندام پەرلەمان، بەڵام لێرە خەڵكی كوردستان هۆشیارن و بەپێی یاسا ئەوەی پەیوەندی بە دوژمنی میللەتی كوردەوە هەبوبێت و خیانەتی كردبێت بۆی نیە كاندید بێت بۆ ئەو پۆستە گرنگە كە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە هەندێ كەس لەوانەیە هەندێ بڵێن هەندێ لە سەركردەی حیزبە كوردستانیەكان گفتوگۆیان هەبووە لەگەڵ حیزبی بەعس، بەڵام پەیوەندی كردنی ناوبراو زۆر جیاوازە لەگەڵ حیزبە كوردستانیەكان لەبەر ئەوەی جەنابیان پەیوەندی دروست كردوە بەبێ ئاگاداری رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی شورای ناوەندی و گفتوگۆو پەیوەندیەكانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری بەعس تەنها لە پێناو بەهێزكردنی خۆی و خەونی بەوەی ببێتە سەرۆكی حیزب بوو، بۆیە ئەم جۆرە پەیوەندیە بە هێنانەوەی هیچ جۆرە پۆزش(عژر)ێك لەسەر شانی سووك نابێت و چونكە تەنها خیانەت نەبوو لە رابەرو سەركردایەتی حیزب و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی.!