29/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایشان غۆرجان یه‌كه‌مین ئافره‌تی باڵاپۆشه له مێژووی كۆماری توركیادا كه ده‌بێته وه‌زیری كابینه‌ی ئه‌و وڵاته .
یه‌كه‌مین باڵاپۆش له كابینه‌ی توركیادا
غۆرجان مامۆستای خوێندنی باڵایه له زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توێژینه‌وه‌ی خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا ، ئێستاش كراوه‌ته وه‌زیری خێزان و سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژییه له به‌شی په‌روه‌رده‌ی كۆلێژی ئادابی زانكۆی بازرگانیی ئه‌سته‌نبوڵ ، خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه و كتێبی ئه‌كادیمییه له‌سه‌ر خێزان و سیاسه‌تی دانیشتوان و نیشته‌جێ كردن .
كابینه‌ی نوێی توركیا كه كار به‌ڕێكه‌ره و بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانیی پێكهێنراوه ، له پارته سه‌ركه‌وتووه‌كانی توركیا پێكهاتووه و بۆ یه‌كه‌مجاره دوو وه‌زیریش له پارتی زۆرینه كوردی هه‌ده‌په ده‌چنه كابینه‌ی حكومه‌تی توركیاوه . كه بڕیاره ئه‌م كابینه‌یه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ( 1 ) ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ بكات ، چونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی توركیا نه‌بووه هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی ( AKP ) زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی له‌ده‌ستدا و پارته‌كانی تریش ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵیدا حكومه‌ت پێك بهێنن .