24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵی نه‌خۆش لهقورئاندا چۆن باسکراوه
خوای په‌روه‌ردگار لهقورئاندا باسی ئه‌وه‌ی بۆمان کردوه که دڵی نه‌خۆش هه‌یه که‌سه‌رچاوه‌ی نهێنی یه‌کانی مرۆڤه له‌ناخه‌وه .
ههروهکوخوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ فَعَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ عِنْدِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ } سورة المائدة /52
واتا: ئه‌وانه‌ی که دڵیان نه‌خۆشه‌و نه‌خۆشی له‌دڵیاندا هه‌یه مه‌یلیان به‌لای کافره‌کاندا ده‌چێت ، هه‌رچاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که زروف وه‌رچه‌رخێت ودهوران بگۆڕێت وکافره‌کان زاڵ‌بن به‌سه‌ر موسڵمانه‌کاندا و خۆیان تێکه‌ڵ به‌وان بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش لهههموسهردهمو وه‌ختێکدا هه‌ن وههروان ئه‌وانه‌ی که دینیان به‌ڕاستی نهگردوهو له‌دین تێنه‌گه‌یشتون وبهعیلم وزانسته‌وه دینیان وهرنهگردوه .
ته‌ماشاکه ئه‌وانه‌ی که له‌م ئایه‌ته‌دا که به‌دڵ نه‌خۆش ناویان ده‌بات ومنافقهکانیش هه‌مان ووته‌و قسه‌یه‌یان هه‌یه که خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌کات که‌ده‌فه‌رموێت:{ إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ غَرَّ هَؤُلَاءِ دِينُهُمْ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ } الأنفال/49.
واتا: منافقه‌کان وئه‌وانه‌ی که دڵیان نه‌خۆشه ئه‌ڵێن ، موسڵمانه‌کان مه‌غرور بونه بهدینهکهیانهوه وائه‌زانن به‌هۆی دینه‌که‌یانه‌وه به‌سه‌ر کافره‌کاندا سه‌رئه‌که‌ون ! بێگومان هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ئایه‌ته‌که ته‌واوده‌کات بهجوابێك بۆ ئه‌وانه که ده‌فه‌رموێت ، هه‌رکه‌سێك ته‌وه‌کولی بهخواههبێت وپشت به‌خوا ببه‌ستێت خوای گه‌وره خۆی عه‌زیزه له حوکم وکاروکرده‌وه‌ی خۆیدا به‌سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌ردا چۆنی بوێت واده‌کات وکه‌سیش نی یه که ویست ومه‌به‌ستی بگۆڕێت ویان ره‌دی بکاته‌وه وکاربهجێشه له هه‌موو کاروکرده‌وه‌و حوکمێکیدا که‌ویستی له‌سه‌ربوو موسڵمانه‌کان سه‌رده‌خات و هه‌روه‌کو سهریانیشی خست وسهریشیان ده‌خات له‌مه‌ودوا هه‌رکه‌سێك پشت به‌خوا ببه‌ستێت ، والله تعالی أعلم.
وهلهئایهتێکیتردا که ده‌فه‌رموێت: { وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَى رِجْسِهِمْ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ } التوبة/ 125
بۆیه خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی که دڵی به شك وگومانی خراپ پاراوبکات ههرشکوگومانی بۆزیاد ده‌بێت دڵیان نایه‌ته‌وه سه‌رخۆی وهه‌رده‌م پهشێودهبێت ودڵنهوا نابن هه‌ر له دڵه‌ڕاوکێی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ لِيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (53)} سوڕة الحج .
شه‌یتان به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که دڵیان نهخۆشهومنافقن شك وگومان دهخاتهدڵیانهوه [والقاسیة قلوبهم] ئه‌مانه‌ش کافره‌کان ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی که کوفره‌که‌ی خۆیان ئاشکراکردوه ، نه‌ك وه‌کو منافقه‌کان که کوفره‌که‌ی خۆیان شاردۆته‌وه‌و ئیمانیان ده‌ربڕیوه له‌لای خه‌ڵکی ته‌نها له ترس‌دا بۆ خۆپاراستنیان لهناوموسڵماناندا بمێننه‌وه‌و پێیان نه‌زانرێت .
بۆیه که له‌م ئایه‌ته‌ی که‌دا کههاتوهباسیان ده‌کان که‌ده‌فه‌رموێت:{ أَفِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ أَمِ ارْتَابُوا أَمْ يَخَافُونَ أَنْ يَحِيفَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُ بَلْ أُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ } سورة النور /50.
ئه‌وانه‌ی که دڵیان نه‌خۆشه وگومان وشکی تیایه له‌دڵیاندا چونکه ئیمان له‌دڵیاندا نی یه له‌وه ئه‌ترسن که ئه‌گه‌ر حوکمی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵ‌بێت ، یان ئه‌گه‌ر له وه‌زعێکدا بچنه به‌رحوکمی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زوڵمیان لێده‌کرێت وده‌یان چه‌وسێننه‌وه ، که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌وه به‌رین وشتی لهوچۆره قه‌ت ڕوونادات و ئه‌وه‌ش ته‌نها چونکه خۆیان دڵیان نه‌خۆشه‌و ئیمانی تیا جێگیر نه‌بوه .
خوای گه‌وره له‌و جۆره‌که‌سانه بهدورمانبگرێت وله نه‌خۆشی دڵ سهلامهتمانبکات وشیفای دڵه‌کانمان بدات به نوری ئیمان ودڵمان پاك بکاته‌وه له ههمونهخۆشی یه‌ك . اللهم آمین .
وآخــر دعـوانـا ان الحمـد لله رب العـالمین .