30/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دروشمه‌كانی (مرگ بر امریكا) له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئێران پاك ده‌كرێنه‌وه
هه‌ڵمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی (مرگ بر امریكا) واته مردن بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌ر زۆربه‌ی دیواره‌كانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران پاك ده‌كرێنه‌وه ده‌سڕێنه‌وه .
له هه‌ڵمه‌تێكدا كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی ده‌ستی پێ كردووه ، له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران دروشمه‌كانی مردن بۆ ئه‌مریكا ، ده‌سڕێنه‌وه به‌تایه‌ب له نزیك سه‌فاره‌تی كۆنی ئه‌مریكا له تاران . ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێران و وولاَتانی پێنج كۆ یه‌ك په‌یماننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان ئیمزا كرد و له‌و ڕۆژه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر بوون ده‌ڕۆن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كونسوڵخانه‌ی هه‌ر دوو وولاَتی ئێران و به‌ریتانیا له تاران و له‌نده‌ن كرانه‌وه .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه دامه‌زراوه‌ی به‌سیجی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌و هه‌والاَنه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و دروشمانه هه‌ر ده‌مێنن و یه‌كێكن له دروشمه كۆنه‌كان و مێژووییه‌كانی ئه‌و وولاَته به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا .