30/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دامه‌زراندن له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات
وابڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ، پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات .
شیروان زرار ووته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تایبه‌ت به بزاڤ پرێس ووتی : دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان داوای دامه‌زراندنی 535 كه‌س و بڕی 16 ملیارد دینارمان كرد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و داوایه‌ی ئێمه‌یان په‌سه‌ند كرد و به بڕیارێك ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و 535 كه‌سه و سه‌رف كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك بودجه‌ی تایبه‌تی كۆمیسیۆن .
سه‌باره‌ت به كات و چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و 535 كه‌سه ، شیروازن زرار به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند : دوای كۆبونه‌وه و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بڕیار درا له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆدا ده‌ست به پرۆسه‌ی دامه‌زراندن بكه‌ین له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه له سایتی فه‌رمی كۆمیسیۆنی كوردستان كه وابڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و سایته بكه‌وێته كار .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ووت : كه ئه‌و فۆڕمه‌ی كه ئاماده ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی سی ڤییه‌كان چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی تێدایه كه ئه‌وانیش زیاتر بریتین له ئاست و جۆری بڕوانامه كه تایبه‌ت به به‌شه‌كانی كۆمیسیۆن بێت ، له به‌شێكی دیكه‌ی فۆڕمه‌كه دا جه‌خت له‌سه‌ر پسپۆڕی و شاره‌زایی و ئه‌زموونی كاری كۆمیسیۆن ده‌كرێت كه زۆر گرنگه و جێی بایه‌خی ئێمه‌یه له كاتی دامه‌زراند كه پێمان وایه ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه كه‌متر ده‌كاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆن له ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنیان ، چونكه ئه‌وانه كه‌سانێكی ئاماده و پسپۆڕن و له بواری كاری كۆمیسیۆن كه پێویستیان به خول و ڕاهێنانی زۆر نییه .
شیروان زرار ووته‌بێژی فه‌ڕمی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ووتی : ئه‌و دامه‌زراندنه به دوو قۆناغ ده‌بێت ، كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كار بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیس و به‌شه‌كان و جێگره‌كانیان ده‌كه‌ین كه نزیكه‌ی 125 كارمه‌ند ده‌بن بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) ، و ڕاسته‌وخۆ له‌دوای دامه‌زراندنیان ئۆفیسه‌كان ده‌كرێنه‌وه و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵی دابین كردنی بینا ده‌ده‌ین بۆ ئۆفیسی هه‌ر چوار پارێزگاكه و له قۆناغی دووه‌میشدا دامه‌زراندن بۆ كارمه‌ندی به‌شه‌كان له ئۆفیس و ناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پشكی شوێن و به‌شه‌كان شیروان زرار دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاریان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌و كاره ساز نه‌كردووه و ووتیشی ئێمه هیچ فۆڕمێك وه‌رناگرین كه ده‌ره‌وه‌ی كۆمیسیۆن بێت به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌ك كه ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَو بوویه‌وه كه گوایه دوو لایه‌نی سیاسی سه‌ره‌كی فۆڕمیان به‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیان دابه‌ش كردووه بۆ دامه‌زراندن له كۆمیسیۆن .
له دوا ووته‌كانیدا بۆ بزاڤ پرێس شیروان زرار ووتی : به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م ده‌ده‌ین به‌و كارمه‌ندانه‌ی كه پێشتر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به گرێبه‌ست كاری كردووه و پشتگیری هه‌ر داوایه‌كی ئه‌وان ده‌كه‌ین كه به مافی خۆیانی ده‌زانن له‌و دامه‌زراندنه پشكی سه‌ره‌كی به‌ر ئه‌وان بكه‌وێت . چونكه ئه‌وان خاوه‌ن پسپۆڕی و ئه‌زمونی باشن له كاری كۆمیسیۆن و پێویستیان به ڕاهێنان و خول بینینی زۆر نییه بۆ پێگه‌یاندن . ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه كه‌متر ده‌كات له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆمیسیۆن و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به كوردستان .